ماڵپهڕهكهمان بهشێكی تایبهت به خوێندكاران - خشتهیهكی 15 خاڵی تایبهت به خوێندكارانی پۆلی 12
ـ1 خشتەیەكی خوێندنی ڕۆژانەی قوتابیانی پۆلی 12







ـ 2 دوای لەخەو هەڵسان دەست بكە بەخوێندنی













ـ 3 بە گشتی كاتژمێرەكانی












4 ـ






هەوڵدە شەوانە نووستن لە كاتژمێر ١٢ تێنەپەڕێت تا تێر خەوبیت بۆ ئەو تەمەنەی تۆ ٧-٨ كاتژمێر خەو پێویستە .
5 ـ 5 هەوڵدە هیچ بابەتێكت لەسەر كەڵەكە نەبێت و لەسەرت نەمێنێتەوە چونكە یەكێكە لە هۆكارەكانی بێزاربوون .
ـ ️6 کۆڵنەدان :ـ گەر لە شتێك نەگەیشتی دەست نیشانی بكە و بۆ بەیانی لە مامۆستا یا قوتابیەك بپرسە چونكە تێنەگەشتنیش هۆکاری بێزاربوونە
ـ 7 هەوڵدە پشووەكانت بخەیتە ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن چونكە نابێت دوای نان خواردن دەرس بخوێندرێت .
8 ـ








تا پێت دەكرێت خۆت لە تیڤی بەدوورخە چونكە كاتی زۆرت لێدەبات و بەرنامەت تێك دەدا واتە بە كەمترین ڕێژە بەكاریان بێنە بۆ كاری زۆر پێویست نەبیت بەكاریان مەهێنە .
9 ـ








گەر هەر ناتوانی ئەوە دوای تەواوكردنی ئەركەكانت یان كاتی پشووەكانت مۆبایل بەكاربێنە ـ هەوڵدە مۆبایلت دووڕخەوە لەكاتی خوێندن تا پێیەوە سەرقاڵ نەبیت .
10 ـ






گەر زانیت كارێكت هەیە یا شتێك هەیە هەوڵدە زووتر دەست بەخوێندن بكەیت تا پێش كارەكەت یا هەر شتێكی ترت هەیە ئەركەكانت تەواو بکەیت .
ـ ️11 بۆ ئەوانەی دەڵێن



ـ ️




گەر دەڵێی ئەوەم پێ ناكرێت؟ بیربكەوە ئەوە تەنها یەك ساڵە تۆ چەندین ساڵت بە ویستی خۆت بەڕێكردووە وە چەندین سالی ترت لە پێشە بۆیە ئەو ساڵە بۆ خوێدن تەرخان بكە و بیر لە بەرهەم و داهاتووت بكەوە و چێژی لێوەرگرە خۆت بەهێز بكەوە بڵێ بەڵێ دەتوانی ئەنجامی دەم بەڵێ دەتوانم خۆم لەكات بەفیڕۆدان بەدوورخەم.
ـ13 سوود لە شەوانی پێنج شەممە و وەهەروا ڕۆژانی هەینی و شەممە ببینە دەتوانی ئەو بابەتانە بخوێنی كە لەسەرت ماوەتەوە یان دەتەوێت زیاتر خۆت لە وانەیەك بەهێز بكەیت یا دەزانی هەفتەی داهاتوو ئەرك و تاقیكردنەوەت زۆرە ئەوا لەو ماوە هەوڵدە ئەركەكان و
تاقیكردنەوەكانی هەفتەی داهاتووت بخوێنت تا ئەركت كەم بێتەوە و پێڕابگەیت .
ـ 14 فەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کەم بکەوە و هەوڵبدە هەفتەی یەکجار تەماشای بکەیت ـ چونکە خۆ سەرقاڵ کردن بە ئەوانەوە تەنها کات بەفیڕۆدان و بێزاربوونە لە خوێندن
ـ 15 لە پاش هەموو ئەمانەی سەرەوە دەبێت پشت بەخودا پاشان بەخۆت ببەستیت خوای گەورە لە ئایەتێکدا دەفەرمێت : ( ومن یتوکل علی الله فهو حسبە ) ـ واتە : هەرکەسێک پشت بەخودا ببەستێت ئەوە خودای بەسە ـ بۆیە تۆی بەڕێزیش پشت بەخودا ببستە و پاشانیش پشت بەخۆت ببستە و متمانەت بەخۆت هەبێت .