گەشەپێدەرێکی جەیلبرێک وازی لە دروستکردنی جەیلبرێک هێنا



Abraham Masri دروستکەری ئەپی Houdini وە هەروەها دروستکەری جەیلبرێکی وەشانەکانی iOS 10.2.1 وە هەروەها iOS 11-11.1.2 لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاویکردەوە کە چیتر سەرقاڵ نابێت بە پرۆژە جەیلبرێکەکانی و سەرجەم ئەو پڕۆژانەی پەیوەندی بە جەیلبرێک هەیە بە کراوەی جێیهێشت تاوەکو گەشەپێدەرانی جەیلبرێک سوودی لێ ببینن.
بەڵام گەشەپێدەرەکە هیچی نەوتووە لەسەر ئەوەی بۆ وازی هێناوە لە پرۆژەکانی جەیلبرێک. ئەم هەواڵەش دوای ئەوە دێت کە لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ توڵی جەیلبرێکی وەشانی iOS 11 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئەم گەشەپێدەرەوەوە بەڵام هێشتا سیدیا بەردەست نیە و هەموان چاوەڕوانی (ساوریک - Saurik) ئەکەن تاوەکو ئەپی سیدیا نوێبکاتەوە. وە  هەروەها لەماوەی ڕابردوو چەن سۆرسکی سەرەکی سیدیا لەوانە سۆرسی ModMy بە تەواوی سۆرسەکەیان کردە ئەرشیفەوە وە چەن هاکەرێک لەوانە Geohot وەک ئەم گەشەپێدەرە وازی هێنا لە جەیلبرێک.
گەشەپێدەری ناوبراو خاوەنی ئەپی Houdini یە کە ئەم ئەپە بە نیمچە سیدیا ناسراوە چونکە زۆر کاری سیدیای پێ ئەکرێت و پشتگیری وەشانی iOS 10-10.3.2 وە هەروەها iOS 11-11.1.2 ئەکات.
بەشێک لە کارەکانی ئەم ئەپە:
  • شاردنەوە و گۆڕینی ناوی ئەپەکان
  • خاوێنکردنەوەی هەموو ئەپەکان
  • گۆڕینی شێوازی ڕوونما
  • شاردنەوە و گۆڕینی ناوی دوبارەبوەوەکان لە کاتی 3D Touch
  • دەسکاریکردنی Siri
  • گۆڕینی ڕوکاری سیستەم
  • دەسکاری کردنی قەبارەی ئەپەکان
  • گۆڕینی ڕوکاری بەشی Control Center
  • گۆڕینی ڕوکاریLock Screen وە هەروەها ئەپی Music
  • نەهێشتنی ڕیکلامەکان لە وەشانی iOS 11
  • گۆڕینی ئیمۆجیەکان لە iOS 11
  • گۆڕینی لۆگۆی ئەپڵ لە کاتی کوژانەوە و هەڵبوونەوەی ئامێرەکە لە iOS 11
  • بەکارهێنانی ڕوخساری خۆت لە Animoji لە iOS 11 وە iPhoneX
  • خێرا بوونی ئامێرەکان
وە هەروەها دابەزاندنی ئەم ئەپە هاوشێوەی دابەزاندنی سیدیا ئەکرێت و پێویستە لە ڕێگەی کۆمپیتەر و بە یارمەتی Cydia impactor بکرێتە ناو ئامێرەکان

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە