مەرجەکانی باڵاپۆشی ئافرەتان
خواى پەروەردگار فەرموویەتى:
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا] (سورة الأحزاب: 59).
خوشكەكەم: بزانە كە خواى بڵند و باڵا دەست پلە و پایەیەكى بەرزى بۆ ئافرەتان داناوە، هەر بۆ ئەوەشە كە فرمان پێكردنى بە پۆشاكى شەرعى وە خۆداپۆشین ڕێز لێنان، و پلە بەرزى یە بۆ ئافرەتان، وە پارێزەریشە بۆى بۆ ئەوەى نەبێت بە كالایەكى بێ نرخ هەریەكە بە وویستى خۆى هەرچۆنێك و هەر كاتێك بیەوێت تەماشاى بكات، وە بۆ ئەوەى ئەم پۆشاكە بێتە هۆكارێك بۆ دەست درێژى نەكردنە سەرى، ڕێگر بێت لە هاندانى گەنجان بۆ خۆى.
جا بۆ ئەوەى ئەو پۆشاكە پۆشاكێكى شەرعى بێت، هەروەكو چۆن خواى گەورە، و پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم فەرمانیان پێكردووە، دەبێت چەند مەرجێكى شەرعى پێویستى تێدا بێت.
مەرجەکانی باڵاپۆشی لەم کتێبە جوانەدا بخوێنەوە
بۆ داگرتنی ئەم کتێبە