تەوبەی ئەو پیاوەی لە حەمامی ژنان کاری دەکرد !!







ئايا تا ئێستا چيرۆكى ئەو پياوەت بيستووە كە لە حەماى ژناندا كارى كردووە؟!؟؟

دەگێڕنەوە پياوێك هەبوو بۆ ماوەى چەندەها ساڵ هەموو خەڵكى فريوودا و ناوى نەصوح بو
نەصوح پياوێك بوو كە شێوەى لەش ولارو دەنگى زۆر لە ئافرەت دەچوو ڕوومەت و لاشەى هيچ مووى پێوە نەبوو، لەو پياوە هەوەس بازانە بوو كە بەسود بينين لە لەشولار دەنگى توانيبووى هەم بۆخۆى پارە پەيدا بكات و هەميش ئارەزووى خۆى تێر بكات وكەسيش پێ نەدەزانى
گەرچى زۆر جاران لەبەر خۆيەوە تۆبەى دەكرد و دەيگوت ئيتر واز لەم كارە دێنم بەڵام هەموو جارەكان تۆبەكەى دەشكاند و دەگەڕايەوە سەر كارەكەى
ئەو هەم كارى ئارايشى ژنانى دەكرد و هەميش لفكەى دەخست لە پشتى ژنان و دەيششتن. ناوبانگى گەورەى لەناو شارو مەملەكەتدا پەيدا كردبوو هەموو ژنانى شار باسى پاك و تەميزى كارى جوانى ئەويان دەكرد و زۆربەى ژن و كچەكانى بەرپرسەكان دەهاتن بۆ حەمامەكەى نەصوح، تا ڕۆژێك باسى نەصوح لە مەجليسى ژنانى ماڵى پاشادا هاتە ناوەوە، كچى پاشا بڕيارى دا كە بچێت بۆ حەمامەكەى نەصوح. بەو جۆرە ڕۆژى دواتر كچى پاشا لە حەمامى نەصوح سەرقاڵى خۆ ششتن بوو كە هاتەدەرەوە بۆى دەركەوت كە گەوهەرە گرانبەهايەى لە ملى دا بووە دزراوە. شازادە زۆر توڕە دەبێت و بڕياردا هەموو ئەو كەسانەى لە حەمامەكەدا كار دەكەن بپشكێنرێن
دارودەستەى شازادە هەموو ئەو كەسانەيان پشكنى كە لەوێدا كاريان دەكرد و تا گەيشتە نۆبەتى نەصوح بەڵام ئەو ڕازى نەبوو كە كارمەندەكان بيپشكنن. هەركە پياوەكانى شازادە لێى نزيك بونەوە هەستايە سەرپێ و ڕايكرد لەم ژوورەوە بۆ ئەو ژوو بە نێو حەمامەكەدا ڕاى دەكرد بەم شێوەيەش گومانى لەسەرخۆى زياد كرد، تاكە شوێنێك كە دەكرا خۆى لێ حەشار بدات خەزێنەى حەمامەكە بوو خۆى كرد بەوێدا و دەرگاى لەسەرخۆى قوفڵ كرد، پياوەكانى شازادە دەرگاكەيان شكاند و چونە ژوورەوە، كاتێك كە پياوەكانى بينى هاتنە ژوورەوە گيانى كەوتە لەرزين چونكە دەيزانى كە ئيتر كار لەكار ترازاوە ئەو كاتەيە كە ڕسوا دەبێت و هەموو كەس پێى دەزانن كە پياوە. ناچار دەستى بۆ ئاسمان بەرزكردەوە دەستى كرد بە پاڕانەوە و تۆبەكردن ووتى "خودايە دەزانم كە چەندين جار تۆبەم كردووە تۆبەكەم شكاندووە بەس ئەم جارەيان بمپۆشە ڕزگارم بكە و ڕسوام مەكە بەڵێن بێت چيتر گوناه نەكەم.
نەصوح ئەم دوعايەى لە دڵەوە كرد و لەناكاو لەدەرەوە هاوارێك هات و ووتيان واز لەو داماوە بێنن گەوهەرەكە دۆزرايەوە. پياوەكان وازيان لێ هێنا و نەصوح زۆر سوپاسى خوداى كرد و لە كچى پاشا ڕوخسەتى خواست و گەڕايەوە بۆ ماڵەوە
ئەو هەروەك بەڵێنى دابوو بە خودا وازى لەكارەى هێنا چيتر نەگەڕايەوە بۆ حەمامەكە.
چەند ڕۆژێك بەسەر ديارنەمانى نەصوح دا تێپەڕى و كچى پاشا گەڕايەوە بۆ حەمامەكە و ناردى بەشوێن ئەودا، بەڵام نەصوح داوەى لێ بوردنى كرد و ووتى دەستەكانم بيرنداربوون چيتر تواناى لفەكە لێ دان و ئارايشتكردنم نەماوە. هەرچى پارەوپولێكى لە حەمامەكەوە پەيدا كردبوو هەمووى لەڕێگەى خودادا بەخشى بەهەژاران. بەڵام ژنانى شار وازيان لێ نەدەهێنا و بەردەوام دەيان نارد بەشوێنى دا، ناچار بوو كە شار بەجێ بهێلێت و ڕۆيشت لە شوێنێك دوور لەشار نيشتەجێبوو دەستى كرد بە عيبادەتى خودا, چونكە نەيدەتوانى كە خۆى ئاشكرا بكات
شەوێك خەونێكى بينى و لەخەويدا كەسێك پێى ووت "نەصوح تۆ چۆن تۆبەت كردووە لەكاتێك دا پێست و گۆشتى جەستەت بە گوناه و پارەى حەرام پەروەردە بووە ئاوێتەى حەرام بون؟" كە لەخەو هەستا بڕياريدا بە ڕۆژ هەرچى بەردوشتى ئەو ناوە هەيە بيگوێزيتەوە تا بەڵك و خودا لە گوناهەكانى خۆشبێت
دەى بەم شێوەيە هەموو ڕۆژێك كە لەخەو ڕادەبوو دەستى دەكرد بە گواستنەوەى هەموو ئەو بەردوو شتانەى كە لەسەر ڕێگەى خەڵكى بوون كاروان چيەكانى پێدا تێپەڕ دەببون، ڕۆژێك كاتێك كە خەريكى كارەكەى بوو بە ڕێكەوت چاوى بە مەڕێك كەوت كە لەنێو شيوەكەدا دەلەوڕا سەيرى دەورووبەرى كرد كەسى بەدى نەكرد و زۆر بيرى كردەوە و لەبەخۆيەوە دەيوت "تۆ بڵێ ى ئەم مەڕە لەكوێ وە هاتبێت؟!
دواتر بەخۆى ووت ديارە ئەم مەڕە لە شوانێك بەجێ ماوە كەلەم دەوروبەرەوە تێپەڕ بووە بريارى دا بيهێنێت بۆ لاى خۆى بەخێوى بكات تا خاوەنەكەى دێت و دەيباتەوە، نەصوح مەڕەكەى بردەوە بۆ ماڵەكەى خۆى بەخێوى كرد و مەڕەكە زاى و بەرخۆلەيەكى بوو نەصوح سودى لە شيرەكەى دەبينى، خۆلاسە ڕۆژێكيان كاروانى يەك كە ڕێگەيان لێ ونبوبوو بەوێدا تێپەڕين زۆر تينويان بوو داوايان لە نەصوح كرد كە هەندێ ئاويان پێبدات بەڵام نەصوح بۆ هەريەكەيان جامى شيرى هێنا و بەم شێوەيە هەم تينوێتيان شكا و هەم تێريشيان خوارد، لەكاتى ڕۆشتندا داوايان لە نەصوح كرد كە ڕێگەى شاريان پێ نيشان بدات نەصوحيش ئەوانى خستەسەر نزيكترين ڕێگە و هەركەيان لاى خۆيانەوە زۆر سوپاسى نەصوحيان كرد
نەصوح كەم كەم لەو شوێنەدا قەڵايەكى بنيات ناو بيرێكى هەڵكەند و ووردە ووردە خەڵك دەهاتن و لەو شوێنەدا خانوو ماڵيان دەكرد تا وەك شارۆچكەيەكى بچوكى لێ هات، هەموو خەڵكى شارۆچكەكە وەك گەورەى خۆيان تەماشاى نەصوحيان دەكرد و زۆر ڕێزيان لێ دەگرد
بەم شێوە ناوبانگى نەصوح تا دەهات تەشەنەى دەكرد و بەناو مەملەكەتدا بڵاوبوەوە پاشاى ئەو سەردەمەش كە دەكاتە باوكى ئەو كچەى كە پێشتر هاتبووە حەمامەكى نەصوح ناوبانگى چاكى نەصوحى بيست و بڕيارى دا كە نەصوح دەعوەت بكەن بۆ كۆشك، بانگهێشتنامەكەى پادشا گەيشتە دەستى نەصوح بەڵام نەصوح ڕەتى كردەوە كە بچێت بۆ كۆشكى پادشا و ووت من هيچ كارێكم بە پادشا نى يە داواى لێ بوردنى لە دارودەستەى پادشا كرد
كاتێ مەئمورەكانى پادشا قسەكانى نەصوحيان پە پادشا ڕاگەياند پادشا زۆر بەلايەوە سەير بوو ووتى كەوايە ئێمە دەچين بۆ بينينى ئەو، لەگەڵ دارو دەستەكەى بەڕێ كەوتن بەرەو لاى نەصوح، هەركە گەيشتنە ئەوێ خواى گەورە ئەمرى بە مەلەکول مەوت كرد كە گيانى پادشا بكێشێت، بەو جۆرە پادشا گيانى سپارد. نەصوحيش لەبەرئەوەى كە پادشا بۆ بينينى ئەو هاتبوو لە مەراسيمى ناشتنى و پرسەى پاشادا بەشدارى كرد. لەبەرئەوەى پادشا هيچ كوڕێكى نەبوو كاربەدەستانى وڵات بڕيارياندا كە نەصوح بكەنە پادشاى خۆيان. پاش ماوەيەكى كەم لە بەڕێوەبردن ناوبانگى دادپەروەرى زيرەكى نەصوح بەتەواوى مەملەكەتدا بڵاوبويەوە، پاش چەندساڵێك لەگەڵ كچى پادشا هاوسەرگيرى كرد ، لەشەوى هاوسەرگيريەكەى دا بەرلەوەى بچێتە ژوورەوە لەناكاو كابرايەك هاتە لايەوە پێى گوت چەندساڵێك لەمەوپێش مەڕێكم ونكردووە ئێستا بۆم دەركەوتووە ئەو مەڕە لاى تۆيە هيودارم بۆم بگەڕێنيتەوە
نەصوح پێى ووت ڕاست دەكەى كتوپڕ فەرمانى دا كە مەڕەكەى بۆ بگێڕنەوە، كابرا ووتى لەبەرئەوەى تۆ ئەم چەندساڵە ئەم مەڕەت بەخێوكردووە هەرچيت لێ خواردووە گەردنت ئازادبێت بەڵام ئەوەى كە ماوە دەبێت نيوە بە نيوە لەگەڵم دابەشى كەيت
نەصوح بێ دوودڵى بڕياريدا هەرچى ماڵ و موڵكى هەيە نيوەى بدات بەم كابرايە
لە كاتێكدا نەصوح فەرمانەكەى بە كاربەدەستەكانى ڕادەگەياند كابرا زياتر لێ نزيك بويەوە و ووتى بزانە ئەى نەصوح نە من شوانم نە ئەو خاوەتی ئەو مەڕەش ، بەڵكو ئێمە دوو فريشتەى خوداين بۆ تاقيكردنەوەى تۆ هاتووين. هەرچى ئەم ماڵ و موڵك و پلە و پايە هەيە پاداشتى ئەو تۆبە ڕاستگۆيانەى تۆ بوو، خواى گەورە پێى بەخشيويت... ئەمەى گوت و لەپاش كەمێك نەمە ڕو نە کابراش دیار نەما ..

بێگومان هەر کەسێک لەبەر خودا واز لە کارێک بێنێت ئەوە خودا بۆی دەگۆڕێت بە زۆر باشتر لەوەی پێشوی ..





x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە