بەرهەمەکانی ئەپڵ چی ئەبن لە ساڵی ٢٠١٨؟

هەروەک ٢٠١٧ ساڵی ٢٠١٨ ئەبێتە یەکێک لە گرنگترین ساڵەکان بۆ ئەپڵ. یەکەم نەوەی بڵندگۆ (سماعە) بە ناوی HomePod لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاو ئەکرێتەوە لەگەڵ دووەم نەوەی ئایفۆن X بە قەبارەی گەورەتر و باشتر بۆ ئەو کەسانە حەز بە موبایلی گەورە ئەکەن.
نەوەی نوێی iPad Pro بە تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخسار و وەشانە نوێیەکان و نەوەی نوێی Apple Watch وە بە پێشبینی کراوی نەوەی نوێی Mac Pro. ئەتوانین بڵێین ٢٠١٨ یەکێکە لە گرنگترین ساڵەکان بۆ ئەپڵ.

ئایا بەرهەمەکانی ئەپڵ چی ئەبن لە ٢٠١٨؟
HomePod

HomePod یەکەمین بڵندگۆی وای فای ئەپڵ کە لە ساڵی ٢٠١٧ دەست کراوە بە دروستکردنی و وا بڕیار بوو لە مانگی ١٢ی ٢٠١٧ بڵاوبکرێتەوە بەڵام ئەپڵ خستیە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٨.

تایبەتمەندی Siri لەم بەرهەمە تازەیەی ئەپڵ جێگیرکراوە و ئەتوانی بیبەستیتەوە بە Apple Music، بە هۆی ئەوەی ٦ مایکرۆفۆنی بیستنی دەنگی لەسەر جێگیر کراوە Siri بە ئاسانی ئەتوانێت هەموو دەنگەکان ببیستێت لە ژورێکدا، کەواتە Siri ئەتوانرێ بەکاربهێنرێ بۆ کردنەسەری هەر دەنگێک و جوابدانەوەی پرسیارەکان و زیاتر.

بە تەواوی نازانرێت کەی بڵاوئەکرێتەوە بۆ فرۆشتن بەڵام وا پێشبینی ئەکرێت لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ بڵاوبکرێتەوە و نرخی هەر یەکێک بە $349 خەمڵێنراوە.

بڵاوکردنەوەی ٣ نەوەی نوێی ئایفۆن لە مانگی ٩.
ئەپڵ ٣ نەوەی نوێی ئایفۆنی لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە (iPhone 8, iPhone 8 Plus, iPhone X) وە زانیاریە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە ئەکەن کە ئەپڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەنیازی هەمان کارە و ٣ نەوەی نوێی ئایفۆن بڵاو بکاتەوە.
یەکەمین ئایفۆن بە ڕونمای OLED ئەبێت و بە قەبارەی 5.8inch کە ئەمیان لە ئایفۆن X بچوکترە وە دووەم ئایفۆن هەر بە ڕونمای OLED ئەبێت و بە قەبارەی 6.5inch کە ئەتوانین ئەمیان ناوبنێین iPhone X Plus.
لەگەڵ ئەم ٢ نەوە نوێیەی ئایفۆن کە بەڕونمای OLED وا بڕیارە بەرهەمبهێنرێت، ئەپڵ بە نیازە نەوەیەکی دیکەی ئایفۆن بڵاوبکاتەوە کە ئەمیان بە قەبارەی 6.1inch ئەبێت و بە ڕونمای LCD ئەبێت کە ئەم نەوەیە نرخی لە بازاڕ وا خەمڵێنراوە $649 بۆ $749 بێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی KGI Securities ئەم نەوە نوێیانەی ئایفۆن هاوشێوەی ئایفۆن X ئەبن لە دیزاین و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخساریان لەسەر ئەبێت و کامێراکانی ناوازە ئەبن، ئەمەش مانای نەمانی هەریەکە لە دوگمەی Home و تایبەتمەندی ناسینەوەی پەنجەمۆر ئەبێت.

بە هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی بۆ هەمووتان

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە