ئایا لە وەشانی داھاتوودا ئەپڵ چارەسەری خاوبوونەوەی پڕۆسێسەری سەرەكی ئایفۆنەكان دەكات!؟


ھەروەك ئاشكرا و مەعلومە كۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانە نوێكاندا پڕۆسێسەری سەرەكی مۆبایلە كۆنەكانی ھێواش دەكاتەوە، لە پێناو تەمەنی زیاتری پاتری مۆبایلەكەدا.

لە دوای ئەوەی ئەو باسەوە چەندین داوا بەرەو ڕووی کۆمپانیای ئەپڵدا بەرز کرایەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ (تیم کوک)، لە نێوترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ABC News دەربارەی ئەم باسە دوا.

وتی لە وەشانی داهاتوودا تایبەتمەندیی ناچالاکردنی خاوبوونەوەی ئایفۆنەکان بەردەست دەخەین، کە وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا وەشانێکی نوێ لە IOS 11 بەردەست بخرێت.

ئاماژەی پێدا بە خاڵێکی گرنگ داو ڕایگەیاند ‘ ئێمە تەندروستی پاتری مۆبایلەکانیان دەدەینە دەستی خەڵکیەوە(بەکارهێنەرانمانەوە)، کە ئەم باسە زۆر زۆر ڕوونە’.

ئەم وەشانە نوێیە دەبێتە ئاشکرا کەرێکی زیاتریی ڕوون بۆ بەکارهێنەران، تاوەکو بزانن کەمکردنەوەی خۆکاری توانای جێبەجێکردن(خێرایی) مۆبایلەکە، هەوڵێکە بۆ ڕێگری کردن لە کوژانەوەی چاوەڕوان نەکراویی مۆبایلەکەیان.

بەمزووانە بەشی ناچالاکردنی کەمکردنەوەی توانای پڕۆسێسەری سەرەکی بەردەست دەخرێت، بەڵام بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی کۆمپانیای ئەپڵ پێشنیار ناکات کە ئەو بەشە ناچالاک بکرێت، چونکە گەر بێت و مۆبایلەکەیان ڕوو لە خابوونەوە نەکات ئەوە دەبێتە زیانێکی گەورە بۆ پاتری مۆبایلەکەیان.

هەروەها تیم کوک پشتیوانیی لە بڕیاری خاوکردنەوەی ئایفۆنە کۆنەکان دەکات، چونکە بۆ ڕووکاری بەکارهێنەری ئایفۆنە کۆنەکان بەوجۆرە گونجاوترە، دەشلێت بۆ ئێمە واباشتر بوو نرخی پاتریەکان کەمتر بکەینەوە وەک لەوەی بە خۆڕایی بیدەین بە بەکارهێنەران.

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە