ئایا ئەزانی نرخی هەر پارێزەرێکی (درعێکی) ڕوونمای ئایفۆن"X" بە چەنە؟

ئەپڵ ماوەی ٢ مانگە ئایفۆن Xی بڵاوکردۆتەوە لە جیهان و ئێستا ئەو موبایلە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەردەستە بۆ بەکارهێنان.
وە ئەپڵ لە هەمان کاتدا پارێزەری ڕونمای لە وێبسایتی خۆی دانا تا بەکارهێنەران ئەگەر ویستیان بیکڕن وە نرخەکەی 40 دۆلار بوو. بەڵام ئێستا ئەو پارێزەری ڕوونمایە نە لە وێبسایتی ئەپڵ و نە لە هیچ شوێنێکی دیکە بەردەست نیە بۆ فرۆشتن لەبەرئەوەی زۆرێک لە بەکارهێنەران ئەوەیان بڵاوکردەوە کە زۆر زوو ئەشکێت.
لەبەر ئەم هۆکارە تیمی Belkin هەستان بە دروستکردنی پارێزەری ڕوونمای ئایفۆن X کە ئێستا لەسەر وێبسایتی خۆیان بەردەستە بۆ فرۆشتن و نرخەکەی 25 دۆلارە.
بەستەری ماڵپەڕی BELKIN.
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە