ئایفۆن "X" پڵەس لەگەڵ ڕونمای OLED ئەبێتە سەرکردەی موبایلەکان لە ٢٠١٨

زۆربەی زۆری ڕاپۆرتە هەواڵیەکان باس لەوە ئەکەن کە لە ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆن X پڵەس بڵاو ئەکرێتەوە و ئەبێتە دووەم نەوەی ئەو موبایلە ناوازەیە، وە هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە ئەکەن کە ئەم موبایلەش بە ڕوونمای OLED کار ئەکات.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی The Korea Herald باسی لەوە کردووە کە کۆمپانیای سامسۆنگ ١٨٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن لە ڕوونمای OLED بە کۆمپانیای ئەپڵ ئەفرۆشێت لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ ئەمەش بۆ دروستکردنی ئایفۆن X پڵەس.
هەروەها بەپێی هەواڵەکە قەبارەی ڕوونمای ئایفۆن X پڵەس 6.4 ئینج ئەبێت هاوشێوەی گالاکسی نۆت 8 بەڵام ئەمیان قەوس نیە و ڕێکە وە بە پێی پێشبینیەکان قەبارەکەی ڕێک ئەوەنەی ئایفۆن 8 پڵەس ئەبێت.
هەروەها ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردوە لەگەڵ دروستکردنی ئایفۆن X پڵەس ئەپڵ بە نیازە نەوەیەکەی نوێ لە ئایفۆن X دروستبکات بە ڕوونمای LCD کە ئەمیان نرخەکەی زۆر هەرزانتر ئەبێت وا پێشبینی ئەکرێت کە نرخەکەی لە نێوان $649 بۆ $749 بێت وە هەردوو نەوە نوێیەکی ئایفۆن پێشبینی کراوە لە مانگی ٩ بۆ مانگی ١٠ی ساڵی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە.
وە تا ئێستا هیچ هەواڵێک نیە کە ئەپڵ نرخی ئایفۆن X پڵەس چەند دادەنێت بەڵام ئەگەر سەیری نرخەکانی ئایفۆن بکەین هەمیشە ئەو موبایلانەی کە قەبارە گەورە بوونە $100 گرانتربوونە بۆیە وا پێشبینی ئەکرێت نرخی ئایفۆن X پڵەس لە $1099 دۆلار دەسپێبکات چونکە نرخی ئایفۆن X لە $999 دەسیپێکرد بەڵام هێشتا زۆر زووە بۆ قسەکردن لەسەر نرخەکەی.
ئەپڵ بۆ ئەمساڵیش ئەیەوێت لەگەڵ سامسۆنگ ڕێکەوێت بۆ دروستکردنی ڕوونمای OLED بەڵام کۆمپانیاکە وا بە نیازە لەساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ کۆمپانیای LG ڕێکەوێت بۆ دروستکردنی ڕوونمای OLED.
وێنەکەی سەرەوە وێنەیەکی پێشبینیکراوی ئایفۆن X پڵەسە لەلایەن Benjamin Geskin دیزاین کراوە.
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە