چۆنێتی جەیلبرێک کردنی سەرجەم وەشانەکانی iOS 10

چەن کاتژمێریك پێش ئێستا جەیلبرێکی تەواو بۆ سەرجەم ئامێرەکانی 32bt بڵاوکرایەوە لەلایەن هەردوو گەشەپێدەر tihmstar و siguza کە هەر ئەم دوو گەشەپێدەرە جەیلبرێکی وەشانی iOS 9 یان دروست کرد بۆ ئامێرەکانی 32bt.
ئەم جیلبرێکە پشتگیری ئەم ئامێرانە ئەکات:
(iPhone (2G, 3G, 3GS, 4G, 4S, 5G, 5C
(iPad (1, 2, 3, 4, mini 1
چۆنێتی جەیلبرێک کردنی:
١- ئەم جەیلبرێکە بە کۆمپیتەر ئەکرێت لە ڕێی Cydia Impactor ئەگەر نیە لە کۆمپیتەرەکانتان لەم بەستەرەی خوارەوە دایگرن
٢- توڵی جەیلبرێکەکە ئەویش لەم بەستەرەوە داگرن بۆ کۆمپیتەرەکانتان
٣- موبایلەکەت ئەبەستیتەوە بە کۆمپیتەرەکەت
٤- بەرنامەی Cydia Impactor بکەوە
٥- تەڵەکە بکە ناو Cydia Impactor
٦- لێرە داوای Apple ID ئەکات پێویستە بینوسی
٧- ئێستا لەسەر ئامێرەکەتان ئەبینن توڵەکە هەیە
٨- توڵەکە بکەنەوە پاشان کلیک لە Jailbreak بکەن

پاش ئەم کردارانە ئامێرەکەتان ئەکوژێتەوە و هەڵ ئەبێتەوە وە ئەبینن ئەپی سیدیا لەسەر ڕوونمای ئامێرەکەتان

وە بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە