ئەپڵ شکاتی لێکراوە و چاوەڕوانی سزایەکی قورس ئەکات


ئەپڵ لە دوای بڵاوکردنەوەی وەشانی iOS 11 زۆر شتی گۆڕی و زۆر شتی نوێی زیاد کرد وە هەروەها لۆگۆی کۆمەڵێک ئەپی گۆڕی یەکێک لەوانە لۆگۆی ئەپی ئەپستۆر کە گۆڕانکاریەکی کەمی تێدا کرد وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە زیاتر لە وێنەی پێنووس ئەچێت
وە ئێستا براندێکی جلوبەرگی چینی شکاتیان لەسەر کۆمپانای ئەپڵ تۆمارکردوە بەوەی کە ئەم لۆگۆیە هی براندەکەی ئەوانە و ئەپڵ دزیوێتی وەک لە وێنەکەی خوارەوە دیارە وێنەی هەردوو لۆگۆی ئەپستۆر لەگەڵ براندە چینیەکە

KON براندێکی جلوبەرگی چینیە و لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و هەر لە سەرەتاوە ئەو لۆگۆیەیان هەبووە.
براندی KON داوای لە ئەپڵ کردوە کە لەبەرچاوی جیهان داوای لێبوردن بکەن لە بەرامبەر بەکارهێنانی ئەو لۆگۆیە و بوەستن لە فرۆشتنی ئەو ئامێرانەی ئەم لۆگۆیەی لەسەر بەکار هاتووە وە قەرەبووی ئەم براندە بکەنەوە.
دادگای گشتی شاری بەیجین ئەم داوای وەرگرتوە و بەڵێنی داوە لە چەن هەفتەی داهاتوو ئەم کەیسە یەکلا بکاتەوە.
ئەپڵ لە ساڵی ٢٠١٦ کەیسێکی هاوشێوەی ئەمەی دۆڕان بە براندێکی چینی دیکە لەسەر بەکارهێنانی "IPHONE" کە پێشتر لە لایەن گروپێکی چینی بەکارهاتبوو بە ناوی Xintong Tiandi Technology ، ئەپڵ ویستی دژی ئەمە بوەستێتەوە و بیسەلمێنێت کە ئەم وشەیە هی خۆیانە بەڵام دادگای چین دژی ئەپڵ بڕیاریدا.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە