هۆکاره‌کانی نه‌بارینی باران له‌کۆمه‌ڵگای موسڵماناندا



هۆکاره‌کانی نه‌بارینی باران له‌کۆمه‌ڵگای موسڵماناندا

بسم الله الرحمن الرحيم

الْحَمْدُ للهِ وَحْدَهُ ، وَالصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ عَلَى مَنْ لاَ نَبِيَّ بَعْدَهُ وبعد:-

بێگومان باران يه‌كێكه‌ له‌ نعيمه‌ته‌كانى خوداى په‌روه‌ردگار, باران ياخود ئاو به‌تايبه‌ت يه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ گرينگه‌كانى ژيانى مرۆڤ, به‌داخه‌وه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوو برێكى كه‌م نه‌بێت باران نه‌باريوه‌ ياخود زۆر تاخير ده‌بێت,كه‌ ئه‌وانه‌ش هيچى بێ هۆكار نيه‌,بێگومان هۆكاره‌كه‌شى په‌يوه‌ندى به‌ هه‌ڵكردنى با له‌ شه‌ماڵ و ياخود كه‌ش و هه‌واى ده‌ريايى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ نيه‌,به‌ڵكو په‌يوه‌ندى به‌ خودى خۆمان و كرده‌وه‌كانمانه‌وه‌ هه‌يه‌ به‌ پشتيوانى خوداى پايه‌ به‌رز و ميهره‌بان لێره‌دا باسى هۆكاره‌كانى نه‌بارينى باران و تاخير بوونى باران ده‌كه‌م.

هۆكاره‌كانى نه‌بارينى باران ياخود تاخير بوونى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵماناندا:

يه‌كه‌م: زۆرى تاوان و بێ فه‌رمانى كردنى خودا

 گه‌ر بێت و سه‌يرێكى كار و كرده‌وه‌كانمان بكه‌ين و به‌ دڵێكى ئيمانيه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌كانماندا بچينه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كرده‌وه‌كانمان شايه‌نى ئه‌وه‌ نين كه‌ ببنه‌ هۆى ڕه‌زامه‌ندى خوا سبحانه‌ وتعالى,كرده‌وه‌كانمان پڕيه‌تى له‌ سه‌رپێچى و له‌ ڕێ لادان.كه‌ ئه‌وانه‌ گشتيان هۆكارن بۆ تاخير بوون و نه‌بارينى باران و تووش بوون به‌ به‌ڵا و نه‌هامه‌تی، وه‌ك خواى تعالى له‌ قورئانه‌ پيرۆزه‌كه‌يدا ده‌فه‌رمووێت: ( وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ ) الشورى [30] واته‌: (هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تيه‌كتان به‌سه‌ر هاتبێت،ئه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌و كارو كرده‌وانه‌يه‌ كه‌ به‌ئاره‌زووى خۆتان ده‌تانكرد).

بێگومان نه‌بارينى بارانيش يه‌كێكه‌ له‌و نه‌هامه‌تيانه‌ى كه‌ هه‌موو به‌هۆى زۆرى تاوان و ئه‌و كار و كرده‌وه‌ بێ شه‌رعيانه‌يه‌ و ده‌رچوونه‌ له‌ فه‌رمانه‌كانى خودا،با بيربكه‌ينه‌وه‌ ڕۆژانه‌ چ تاوانگه‌لێك ده‌كرێت له‌ نێو موسڵماناندا!! گه‌نجان و لاوانمان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنى ڕێچكه‌كانى شه‌يتان به‌رده‌وام وا له‌ باڕ و يانه‌كانن تا دره‌نگانى شه‌و، ئافره‌تانن خه‌ريكى خۆ ڕازاندنه‌وه‌ و بێ فه‌رمانى خواين له‌ پۆشينى پۆشاكه‌كيانيان و خۆداپۆشينيان به‌ پۆشاكى شه‌رعى,  گوێ له‌ گۆرانى و مۆسيقا ده‌گيرێت،بازاره‌كانمان پربووه‌ له‌ تاوان,بێ په‌يمانى و دزيكردن و خيانه‌ت كردن, غه‌شكردن له‌ مامه‌ڵكاندا...هتد كه‌ بێگومان باسى تاوانه‌كانى ئه‌مرۆى نێو موسڵمانان بكرێت زۆر زۆرى ده‌وێـت به‌ بابه‌تێك و دوان ته‌واو نابێت،

دووه‌م:پشت هه‌ڵكردن له‌ يادى خوا و له‌ دينه‌كه‌ى

 هۆكارێكى ترى تاخير بوونى باران پشت هه‌ڵكردنه‌ له‌ يادى خوا و له‌ دينه‌كه‌ى كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كيه‌،خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانه‌كه‌يدا ده‌فه‌رمووێت: ( وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا ) طه:124.  واته‌: (ئه‌وه‌ى ڕوو وه‌ربگێڕێت له‌ به‌رنامه‌ و يادى خودا,بێگومان بۆ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ژيانێكى ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت).

بێگومان پشت هه‌ڵكردن له‌ زيكر و يادى خودا هۆكارێكه‌ بۆ نه‌بارينى باران و دواكه‌وتنی،ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام پشت له‌ زيكرى  خوا ده‌كرێت خه‌ڵكى له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانى دنيا قيامه‌ت و دينه‌كه‌ى خوايان پشتگوێ خستووه‌ گه‌نجانمان له‌ جياتى ده‌ستگرتن به‌ سووننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) شوێن گاور و جوله‌كه‌ و بێ باوه‌ڕان كه‌وتوون, له‌ جێگه‌ى  بايه‌خدان به‌ عيلمى شه‌رعى و گرينگيدان به‌ كتابه‌كه‌ى خواى تاك و ته‌نيا كه‌ قورئانه‌ گرينگى ده‌درێ به‌ كتێب و په‌رتووكه‌كانى بێباوه‌ران, ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام چاودێرى بڵاوكراوه‌كانيان ده‌كرێت,خه‌ڵكى له‌ جيات ئه‌وه‌ى ئيش به‌ شه‌ريعه‌تى خودايى بكه‌ن په‌نا بۆ ياسا و ده‌ستورى بێ باوه‌ڕان ده‌به‌ن,له‌ جياتى ئه‌وه‌ى منداله‌كان فێرى ڕه‌وشته‌كانى قورئان و فه‌رمووده‌ بكرێن فێرى سه‌ما و گۆرانى وتنيان ده‌كه‌ن...هتد, كه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ تێكڕاى پشت كردنه‌ له‌ دينه‌كه‌ى خودا و يادو زيكرى په‌روه‌ردگار,

سێيه‌م:نه‌دانى زه‌كات

پێغه‌مبه‌رى خودا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ((وَلَمْ يَمْنَعُوا زَكَاةَ أَمْوَالِهِمْ إِلَّا مُنِعُوا الْقَطْرَ مِنَ السَّمَاءِ وَلَوْلَا الْبَهَائِمُ لَمْ يُمْطَرُوا)) حسن وهو في السلسلة الصحيحة برقم 106. ,واته‌:  (هه‌ر كاتێ كه‌ كۆمه‌ڵى ئيمانداران وازيان له‌ زه‌كات ده‌ركردن هێنا له‌ ماڵه‌كانيان دا ئه‌وا بارانيان لێده‌گيرێته‌وه‌ له‌ ئاسمان,وه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئاژه‌ڵه‌كان نه‌بێت هه‌ر بارانيان بۆ نابارێت).

يه‌كێكى تر له‌ هۆكاره‌كانى نه‌بارينى باران و تاخير بوونى زه‌كات نه‌دانى ماڵه‌كانمانه‌,كه‌ زه‌كات يه‌كێكه‌ له‌ پێنج روكنه‌كانى ئيسلام و خواى گه‌وره‌ له‌ چه‌ندين ئايه‌ت له‌ قورئانه‌كه‌يدا باسى زه‌كات ده‌كات وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ( وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآَتُوا الزَّكَاةَ )النور : 56.واته‌:(نوێژه‌كانتان به‌چاكى ئه‌نجام بده‌ن وه‌ زه‌كاتى ماڵه‌كانتان بده‌ن). خواى گه‌وره‌  زه‌كاتى له‌گه‌ڵ نوێژدا باس كردووه‌ وه‌ له‌چه‌ندين ئايه‌تى تريش باسى زه‌كات و گه‌وره‌يى زه‌كات ده‌كات, به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ موسڵمانان كه‌مته‌رخه‌من له‌ پێدانى زه‌كاتى سه‌روه‌ت و سامانه‌كانيان,بگره‌ زۆرێكيان به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك زه‌كات ناده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ئێستادا باران نابارێت ياخود تاخير ده‌بێت وه‌ يان ده‌بارێت به‌ڵام له‌ كاتى پێويست دانا.

چواره‌م:سوپاس نه‌كردنى خوا له‌سه‌ر ناز و نيعمه‌ته‌كانى

بێگومان كاتێك ئێمه‌ سوپاسى خواى گه‌وره‌ نه‌كه‌ين له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نيعه‌مه‌ته‌ى كه‌ پێمانى به‌خشيووه‌, به‌ته‌نهايى نه‌يپه‌رستين ئه‌وا خواى گه‌وره‌ ئه‌و ناز و نيعمه‌ته‌ى به‌سه‌ريدا باراندووين و لێمان ده‌گۆرێت و برسيه‌تى و قات و قڕى و بێ بارانى ڕوو له‌ وڵاته‌كه‌مان ده‌كات وه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانه‌كه‌يدا ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّمَا جُعِلَ السَّبْتُ عَلَى الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ )النحل:124. ,واته‌: (خواى گه‌وره‌ نمونه‌ى دێيه‌ك بۆموسڵمانان ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئارامى و هێمنى دا ده‌ژيان, وه‌ خواى گه‌وره‌ رزق و رۆزى فروانى ده‌ڕژاند به‌سه‌رياندا له‌ هه‌موو شوێنێكه‌وه‌,به‌ڵام كاتێك كوفريان كرد به‌ به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌ و سوپاسگوزاريان نه‌كرد له‌سه‌ر نازو نيعمه‌ته‌كانى,خواى گه‌وره‌ توشى برسێتى و ترسێكى زۆرى كرد به‌ هۆى كرده‌وه‌ خراپه‌كانيان).

هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ له‌ ئايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ )إبراهيم:7., واته‌: (ئه‌گه‌ر ئێوه‌ سوپاسگوزاريى نيعمه‌ت و به‌خششه‌كانى من بكه‌ن,ئه‌وا بێگومان نيعمه‌ت و به‌خششى خۆمتان بۆ زياد ده‌كه‌م, به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕ بن و ئه‌وا به‌راستى سزدانى من زۆر سه‌خت و به‌تينه‌). كه‌واته‌ سوپاسكردنى  خوداى گه‌وره‌ له‌سه‌ر نازو نيعمه‌ته‌كانى كه‌ پێى به‌خيشوين هۆكارێكه‌ بۆ خۆش گوزه‌رانى و زياد بوونى ڕزق و رۆزى به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك پشت هه‌ڵكه‌ين و سوپاسى خواى گه‌وره‌ نه‌كه‌ين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێى به‌خشيوين و به‌ته‌نها نه‌ى په‌رستين, ئه‌وه‌ بێگومان خواى گه‌وره‌ ئه‌و ڕزق و رۆزيه‌مان لێ ده‌گۆرێت بۆ ترس و قات قرى بێ بارانى.

ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ باسكران كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ بوون له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى نه‌بارينى باران وه‌ ياخود تاخير بوونى،بێگومان ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامبين و نه‌گه‌رێينه‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ به‌ڵاو موسيبه‌تى زۆر گه‌وره‌ترمان بۆ دێته‌پێش-په‌نا به‌خوا-, وه‌ هه‌وه‌رها ژيان و گوزه‌رانمان زۆر له‌وه‌ى ئێستا له‌ بێبارانيدا ده‌يچێژين ناخۆشتر ده‌بێت, به‌ڵام هه‌ر كاتێك ڕوومان له‌ دينه‌كه‌ى خودا كرده‌وه‌ و گه‌راينه‌وه‌ بۆ لاى خوا ئه‌وا بێگومان خواى گه‌وره‌ش رزق و رۆزى و بارانى رحمه‌تى خۆيمان به‌سه‌ر ده‌بارێنيت.

وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنْ الْحَمَدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ




x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە