زانینی ڕێژەی ڕاستی توانی پاتری موبایلی ئایفۆن بە ٣ ڕێگای ئاسان


ئەپڵ دوای ئەوەی بە فەرمی دانی بەوەنا کە موبایلە کۆنەکان خاو ئەکاتەوە لە پێناو پاراستنی توانای پاتری ئەو موبایلانە لە ئێستا بۆ ئەوەی بزانین توانای پاتریەکەمان چەنێکی ماوە پێویستە ڕێگەی جیاواز بەکاربێنین. ئێمە باسی ئەوە ناکەین ئایا ڕێژەی بارگاویبونەوەی (شەحنی) موبایلەکەت چەنێکە باس لە توانای پاتری موبایلەکە ئەکەین.

ڕێگەی یەکەم دابەزاندنی ئەپی تایبەت بە توانای پاتری.
ئێمە ئەپێکی زۆرباشمان بۆ هێناون کە ئەتوانن دایبەزێنن ئەویش ئەپی Battery Life لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە ئەتوانن بزانن ئایا توانای پاتری موبایلەکانتان چەنێکە.
بە کارهێنانی ئەپەکە:
سەرەتا لەم بەستەرەی خوارەوە ئەپەکە دابەزێنن
پاشان ئەپەکە بکەنەوە وەک و ئەم وێنەیەیە

پاشان بۆ بەشی RAW DATA
iPhone Battery Health - Navigation

لێرە وەک لە وێنەکە دیارە ئەتوانن ڕێژەی ڕاستی توانای پاتریەکەتان بزانن
وەک لەم وێنەیە دیارە کە ڕێژەی توانای پاتری موبایلێکی ئایفۆن 7 نیشان ئەدات کە خۆی تواناکەی 2900mAh بەڵام 2600mAh بەکاردێت ئێوەش ئەتوانن وەک و ئەمە توانای پاتری موبایلەکانتان بزانن.
iPhone Battery Capacity

ڕێگەی دووەم لە ئەپی ڕێکخستنی موبایلەکانتان.
ئەپڵ لە وەشانی iOS 10.2.1 و سەروتر لە بەشی پاتری لە ئەپی ڕێکخستن ئەگەر توانای پاتری موبایلەکەت لە %80 کەمتر بێت پێت ئەڵێ کە پێویستە پاتری موبایلەکەت بگۆڕی
وەک لەم وێنەیە دیارە
iOS Battery Replacement Notice

ڕێگای سێیەم پشکنینی کارکردن.
ئەم ڕێگەیە تا ڕادەیەک کەمێ قورسە بۆ تێگەشتن ئەم کارە لە ڕێی ئەپی Geekbench یاخود CPU DasherX کە ئەم ٢ ئەپە نرخیان لەسەرە لە ئەپستۆر نرخی هەریەکێکیان ١ دۆلارە 

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە