چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرنامەساز شاهۆ رەنگین بەرنامەسازی نەرموالەی کوردیش گرام


ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا
پێمان خۆشبوو گفتوگۆیەک لەگەڵ بەریز شاهۆ رەنگین بکەین
بەرنامەسازی نەرمواڵەی کوردیشگرام
- سەرەتا پێم خۆشە  خۆت بناسێنی وەک شاهۆ رەنگین؟
من شاهۆ ڕەنگین دانیشتووی شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەییک هەژار دەست کورت پەروەردە بووم تەمەن 31 ساڵە لە بواری IT و تەکنۆلۆژیا دا شارەزایم هەیە.

بەریزت چی بڕوانامەیەکت هەیە؟
 هیچ بەڵگەنامەی قوتابخانەیم نییه بەڵام بە شێوازی ئەزموونی ئەو شارەزایم بە دەست هیناوە.

ئەمەوێت زانیاری زیاتر دەربارەی پرۆژەکەتان بزانم   پرۆژەی کوردیش گرام ؟
کوردیش گرام نەرمەواڵەییکه هاوشێوەی تێلێگرام بەڵام بە توانایی پێشکەوتوو نەرمەواڵەییک خیرا و سووکه و جیگای متمانە تواناییەکانی بریتین لە 
1-پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی لەگەڵ هاوڕێیانی کوردیش گرام
2-پەیوەندی دەنگی لەگەڵ هاوڕێیانی تێلێگرام
3-چالاککردنی شێوازی نهێنی
4-ڕوژمیری کوردی
5-پاڵپشتی لە زمانی کوردی و زمانەکانی فەرمی تێلێگرام
6-کەڵک وەرگرتن لە فۆنتی یونیکۆدی کوردی
7-گواستنەوەی پێشکەوتوو بۆ پەیامەکان
8-ڕووکار(تێم)ئاڵواڵ
9- هاوڕێیانی لەسەرهێل
10-گۆرانکاری هاوڕێیان 
هتد....

-- من وەک یەکێک لەبەکارهێنەرانی کوردیش گرام  ئاگادارم پرۆژەکەتان ماندوبونێکی زۆر زۆری پێوە دیارە  ؟ ئایا بۆچێ ئەو ماندوبونە زۆرەتان بەستیەوەتە بە تێکلگرامەوە ئایا بیرتان لەوە نەکردتەوە چاتێکی سەربەخۆ دابنێن وەک لەو ماندوونەی کە لەو پرۆژەیەدا هەیە ؟
من لە ساڵی 2014 دەستم بە کارییک کرد کە بتوانیم زمانی کوردی بە تێلێگرامی فەرمی زیاد بکەم کە بە ئیزنی خوای گەوەرە ئەو کار ئەنجام بۆ دوایی بیرم کردەوە کە دیتم لە ڕۆژهەڵات گەنجان زۆر کەڵک لە تێلێگرام وەردەگرن کوتم با نەرمەواڵەییک هاوشێوە تێلێگرام درووست نیزییک بە شەش مانگ تاکوو حەوت مانگ خەریکی ئەم پرۆژەیە بووم بە تاکوو سەرکەوتوو بووم یەکەم ڤێرژنی ئەم نەرمەواڵەیە ئامادە بکەم . لەم پرۆژە دا من خۆم تەنیا بووم لە بەڕێوەبردنی ئەم کاره دا . بۆ درووستکردنی چاتکی سەربەخۆ پێوستە پارە چاک سەرف بکریت و هەروەها یەک کۆڕی شارەزا و پسپۆر پێویستە کە بەداخەوە من هیچیانم نە بوو . 

-- کاک شاهۆ بەریزت زیاتر لەم پرۆژەیەدا دەرکەوتویت ئایا بەتەنها بەڕیوەی ئەبەیت ئەم بەرنامەیە ؟
درووست نیزییک بە شەش مانگ تاکوو حەوت مانگ خەریکی ئەم پرۆژەیە بووم بە تاکوو سەرکەوتوو بووم توانیتم یەکەم ڤێرشنی ئەم نەرمواڵەیە بەسەرکەتووی بەرهەم بهێنم  . لەم پرۆژە دا من خۆم تەنیا بووم لە بەڕێوەبردنی ئەم کاره دا .
نەخیر هیچ کەسیک هاوکارم نەبووە لەروی دارایشەوە هیچ کەس و لایەنێک پشتگیریمیان نەکردوە 


--هیچ کەسیک یان کۆمپانیا یان ریکخراو یان حکومەت یارمەتیدەتان بووە  لەروی داراییەوە ؟
 نەخیر هیچ کەسیک هاوکارم نەبووە لەروی دارایشەوە هیچ کەس و لایەنێک پشتگیریمیان نەکردوە 

-کاک شاهۆ وەک من ئاگادارم کۆمەڵی دەنگۆ هەیە لەسەر ئەپلیکەیشنەکە کەچاودیری لەسەرە  بەریزت قسەت چیە بۆ ئەم دەنگۆیانە ؟
لیره دا دەتوانینم بلیم ئەم دەنگۆیانی کە هەیە هیچ کام راست نین من زۆر گویبیسی ئەم دەنگۆیان بووم ئەلین چاودیری بەسەر پەیامەکان دا هەیە یا هاک دەکرین بەڵام من ئەو دەنگۆیانه حەموو بایکۆد دەکەم بە ئەم مەرجی کە لە خوارەوە باسی دەکەم
سەبارەت بە پاراستن(امنیت) و هاک کوردیش گرام
کوردیش گرام لە api کۆمپانیایی تێلێگرام کەڵک وەرگێراوە و پاراستن و سێکوریتی کی بە هێزی هەیە کەس ناتوانیت هاک تان بکات تەنیا ڕێگای ئەویە کودی چالاککردن ئێوەی لەبەر دەست بێت .
ئەم ئەپلیکەیشنە دورە لەهەر کێشەیەکی جاودیریکردن و هاک پاریزراوە   وە مۆڵەتی فەرمی  پێدراوە لەلایەن تێلگرامەوە بە ژمارە ١٠١٠٤.

--ئایا هیچ پرۆژەیەکی نوێتان لەبەردەستادایە بۆ داهاتوو ؟
هیچ پرۆژەییک دیکەم لەبەر دەست دا نییه چۆن لەم پرۆژە تاکوو هیچ پاڵپشتیکم نە دیتوه .

ئێمە وەک ماڵپەری هەڵۆ خۆشحاڵبوین بە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕیزت... هوادارین نمونەی وەک بەریزت زیاتر و زیاتر بێت .
هەر پەیامیکی ترت هەیە بفەرموو ئێمە بیرمان چوبێت لەگەڵ بەریزت باسی بکەین ..
من خۆم بەخۆشحال ئەزانم کە ماڵپەریکی کوردی منی بەسەرکردوە وە سوپاسی ماڵپەری هەڵۆ ئەکەم کە گرنگیەکی زۆری داوە بەبواری تەکنەلۆژیا درووست کردنی کوردیش گرامیش تەنیا بۆ خزمەتی کردن بە زمانی کوردی بووه تاکوو ئیستاش هیچ پارەییکم لێ پێدا نە کردووه بەلکوو پارەشم تێدا سەرف کردووه هیوادارم گەلی کورد پاڵپشتی خۆیان لە بەرهەمەکانی کوردی لە بواری تەکنۆلۆژیا دەرببرن تاکوو سازێنەران نەرمەواڵەکان دڵخۆش بن و بتوانین بیر لە پرۆژەکان تر بکەنەوە


  ئامادەکار 
 هەڵۆ سەلمان محمەد 
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە