‎ھاك چیە؟ چۆن خۆمان بپارێزین؟ فایرۆس چییە ؟ چۆن کار دەکات؟


‎ھاك چیە؟ چۆن خۆمان بپارێزین؟ فایرۆس چییە ؟ چۆن کار دەکات؟

halo4it.com

سلام علیکم ...

بابەتێکی گرنگ و کەمێک دوورو درێژ...

ئەگەر مەجالێکی باشت ھەبوو خوێنەری بابەتەکە بە...

halo4it.com

گرنگ ترین وانە بۆ خۆپاراستن لەهـــــاك

هاك چیە؟

halo4it.com

هاک واتا دەست بەسەراگرتنی کۆمپیوتەر  یان فەیسبووك یان ئیمێڵ یان سکایپ یان هەر زانیاریەکی تر کە بە هۆی کەسێكەوە دەستی بەسەرا ئەگیرێت  وە چەند جۆرێكی هەیە وەك پەرەی تەزویر یان کیلۆگەر یان سێرڤەری راتەکان و چەندین بەرنامەی تر کە بۆسیخوری وبو کاری هاك بەکار دێن

چۆن خۆمان بپارێزین ؟

halo4it.com

١-نەکردنەوەی هیچ لینكێکی گوماناوی کەلە لایەن کەسێکەوە بۆمان بێت جا ئەو کەسە گرنگ نیە ناسراو بێت یان نا چوونکە لەوانەیە ئەو کەسە ی لینکەکەت بۆ ئەنێرێت کەسێكی نزیکی تۆ بێت وەك برا و خوشک و و هاورێ ی و هەندی کەسی تر کە ئەویش هاك کرا بێت و و ئەکاونتەکەی لەلایەن کەسێکی ترەوە بەکار بێت کە خۆی ئاگادار نەبێت

٢-نەکردنەوەی فەیسبووک لەو شوێنانەی کە بەکار دێن بۆ بەکار هێنانی ئینتەرنێت بەپارە چوونکە ئەمانیش کەسی هاککەر ئەتوانێت سێرڤەر یان کیلۆگەر یان هەر شتێكی تر دابنێت لێی بۆ سیخوری کردن کە تۆ ئاگادار نەبیت .


halo4it.com

3– دانانی کۆد و سپەیس و کەپیتەڵ  لە كۆتایی پاسۆردی فەیسبووکەکانماندا چونکە ئەمیش لە هەندێ رێگاکانی هاكکردندا دەر ناکەوێت

4- دانانی ئیمەیڵێك بۆ فەیسبووکەکانمان کە پاسۆردی بزانین بۆ ئەوەی لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکدا لە ڕێگای ئەو ئیمێڵەوەە فەیسبووکەکانمان بگەرێنینەوە .

5- دانانی ژمارەی موبایل بۆ فەیسبووکەکانمان بۆ ئەوەی لەکاتی گۆرینی پاسۆردەکانمان لە رێگەی موبایلەکەنمانەوە ئاگادارمان بکات .

6- دانانی ئەنتی ڤایرۆسێكی باش ئەگەر بتوانین ئەصڵی بێت کە ئەویش لە رێگەی پارەوە دەکردرێت بۆ ساڵێکە بۆسرینەوەیی ڤایرۆس و فایلە زیان بەخشەکان .

7- هەوڵدان بۆ فێربوونی ئەو بەرنامانەی کە بۆ کەشف کردنی سێرڤەرو رەسمی دەمج کراو بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە پاکی ئەوو بەرنامانەی بەکاریان ئەهێنین .

halo4it.com

8- هەمیشە دیواری ئاگرین کراوە بێت کە ویندۆس ڤێریوەڵ بۆ نەکردنەوەی پۆرت و نەگەرانەوەی تەبلیخ بۆ کەسی هاکكەر .

9- هەروەها بەکارهێنانی هەموو بەشەکانی پاراستنی زانیاری فەیسبووکەکانمان کە لە ماڵپەری فەیس بووک خۆیدا تێیدایە

ئەمەش بەشەکانە��

halo4it.com

‏Login notifications  یانی وریا کردنەوەی  چونە  ژوورەوە 

‏Login Approvals      رازی بوونیچونە ژوورەوە  کە ئەمیش لە رێگەی وریای کردنەوەی

halo4it.com

ئامێری مووبایلەکانمان ئەبێت کە کۆد ئەنێرێت بۆ ژمارە مووبایلەکانمان

halo4it.com

‏Code Generator  ئەمیش یانی پێك هێنەری کۆد

halo4it.com

‏App Passwords  بەرنامەی ووشەی نهێنی

halo4it.com

ئەمیش لەرێگەی دانانی ٥ ووشەی نهێنی ئەبێت بۆ هێنانەوەی فەیسبووکەکەت لەرێگەی Security

halo4it.com

‏Trusted Contacts متمانەی پەیوەندی کردن


ئەمەش هەڵدەسێت بە هەلبژاردنی ٥ هاورێت و دانانیان بۆ کاتێک پێویستت بوو بۆ ئەوەی کۆدیان بۆ بنێرێت و ئەمیش هەر بۆگەرانەوەی فەیسبووکەکەتە لەرێگەی ئەو پێنج هاورێیەتەوە

‏Trusted Browsers  ویب گەری متمانە پێکراو یان براو  سەری متمانە پێکراو

halo4it.com

‏Where You’re Logged In  ئەو شوێنانەی کە تۆ فەیس بووکەکەت تیدا کردۆتەوە جا بڕاوسەر بیت یاخود مۆبایل

هاک و خۆپاراستن بە گشتی

وەک خۆتان دەزانن کەسانێکی نەفز نزم پەیدا بوون کە دەست ناپارێزن و هەوڵی هاکك کردنی خەڵکی دەدەن

بۆ ئەم مەبەستەش هەموو دەردێک دەرمانێکی هەیە

halo4it.com

بەڵام پیش ئەوەی دەردەکە بگرین دەبێت خۆمان بپاریزین

halo4it.com

الوقاية خير من العلاج

halo4it.com

خۆ پاراستن لە چارەسەر باشترە

halo4it.com

.

وانەی یەکەم ) چۆن فەیس بووکەکانمان دەپارێزین لە هاک

halo4it.com

……………………………………………………………..

halo4it.com

‏A)   کاتێک ئێمە ئیمەیڵێک دروست دەکەین و پاشان فەیس بووکی لەسەر دادەنێین دەبێت ئیمەیڵ و فەیسبووکەکەمان یەکک ناوبێت واتە ناوی خۆمان و باوکمان وەک ناوی سەر جەوازەکەمان بێت بۆ ئەوەی ئەگەر دوایی توشی کیشە بووین لە ڕێگەی ڕەسم گرتن و ناردنی جەوازەکەی خۆمانەوە بتوانین فەیسبووکەکەمان چاک بکەینەوە

………………………………………………………………

halo4it.com

‏B)  دەبێت هەمیشە ئاگاداری پاسۆردەکانمان بین و ئەم مەرجانەی تێدا بێت

halo4it.com

١ /  نابیت پاسۆردەکەمان ناوی خۆمان یاخود موالیدی خۆمان  یاخود ڕەقەم تەلەفۆنی خۆمان بێت

halo4it.com

٢ /  نابێت تەنها ڕەقەمبێت یاخود تەنها ناو بێت


٣ /  دەبێت حەرفی تێدا بێت پاشان سپەیسی تێدا بێت پاشان حەرفەکان بە کەپیتەڵ و سمۆڵ بێت پاشان ڕەقەم وەک ئەمم نمونەیە ( BaTaNe2Nafare)

halo4it.com

٤/  هه‌وڵبده به‌رده‌وام و ماوه‌ماوه وشه‌ی نهێنی بگۆڕیت

halo4it.com

٥ / دڵنیاببه له‌وه‌ی له‌تۆڕی ئینته‌رنێت چویته‌ته‌ده‌ر دوای به‌كارهێنان واتە هیچ کات کۆمپئوتەرەکەت بە ئینتەرنێتەوەجێێ مەهێڵە

1. C) دەبێت پاسۆردی ئیمەیڵەکانمان لە بیر نەچێت و لە شوێنێکدا بینوسین بۆ ئەوەی هەر مانگی جارێک بیکەینەوە هەتاا کۆمپانیایی یاهوو یاخود گۆۆگڵ یاخود مایکرۆسۆفت ئیمەیڵەکانمان دانەخات چونکە دوایی توشی کێشەمان دەکات ئەگەر فەیسبووکەکەمان لە ئیش بکەوێت

2. 

3. دەبێت ئەو ئیمەیڵانەی کە دێن بۆ ئیمێڵەکانمانلە لایەن فەیسبووکەوە ڕایان بگرین هەتا ئیـێلەکانمان قورسنەبێت چونکەگەر قورس بیت ونەیکەیتەوە کۆمپانیاکانی ئیمەیڵ هەڵدەستن بە داخستنی ئیمێڵەکەت

halo4it.com

‏D) دەبێت ڕەقەمی تەلەفۆنەکەمان پەیوەست بکەین بە فەیسبووکەکانمانەوە لەبەر ئەم خاڵانە

halo4it.com

1 /ئەگەت هاتوو پاسۆردەکەمان بیر چویەوە دەتوانین لە ڕێگەی ڕەقەم تەلەفۆنەکەمانەوە وەریبگرینەوە

halo4it.com

2 / ئەگەر هەر کەسێک هاکی کردین یاخود ئیمەیڵ و پاسۆردەکەی دزین بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت بچێتە ناوو فەیسبووکەکەمان هەتا ئەو کۆدە داخڵ نەکات کە بە نامەی SMS دێت بۆ مۆبایلەکەمان

halo4it.com

3 /کاتێک فەیس بووکەکەت لەکار دەکەوێت یاخود ڕیپۆرت دەکرێیت دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە چاکی بکەیتەوە

halo4it.com

. 4 ) هیچ کات ئەو کەسانە وەر مەگرە کا نایان ناسیت یاخود خەڵکانی دەرەوەی وڵاتەکەی تۆن چونکە هاککەر کات و شوێنی وو ناسین و نەناسینی بۆنیە دەست ناپارێزێت گرنگ بە مەرامی خۆی بگات

halo4it.com

5) وه‌رنه‌گرتنی وێنه‌و په‌ڕگه له‌ڕێی چاته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه كه‌جێی متمانه‌ت نین، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌رر درێژكراوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو (love.exe) وه ‌یان له‌وانه‌شه‌ به‌م شێوانه‌بن (love.pif.jpg) و (NtkDfeMUP ) هه‌ڵگریی  په‌ڕگه‌ی سیخوڕی‌ بن!

halo4it.com

6)هەمیشە وا بکە لە ئەکاونتەکە کە کاری ساختەکاری تێدا نەبێت وەک زیاد کردنی لایک بە هاک یاخود هەر پڕۆگرامێکی تر کە لایک و جۆمێنت زیاد دەکات

halo4it.com

7) لە بەشی تروست کۆنتاکتدا ناوی ٥ هاورێ سیقە پی کراوت دابنێ کە دوایی ئەگەر هاکیش کرایت بتوانیت لە ڕێگەی ئەو ٥٥ هاوڕێیەتەوە ئەکاونتەکەت وەر بگریتەوە

halo4it.com

8 ) کاتێک لە سەنتەری ئینتەرنێتەکانی دەرەوە کار دەکەیت دوای تەواو بوون دڵنیابە لەوەی کە بەرنامەی DeepFreeze یی تێدایە بۆ ئەوەی کە Restart کرد ئیمەیڵ و پاسۆردەکەتی تێداا  نەمابێت


9) هیچ کات پەییجە سێکسییەکان لایک مەکە و کۆمێنتیان بۆ  مەنوسە


هەمیشە خۆت بە دور بگرە لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ترسناک و سێکسی


چونکە ئەمانە ڕێخۆشکەرن بۆ داخستنی فەیسبووکەکەت لە لایەن خودی کۆمپانیای فەیسبووکەوە


10 ) وا لە فەیسبووکەکەت بکە کە جگە لە خۆت کەسی تر نەتوانێت بابەتی تێدا بڵاو بکاتەوە واتە ئەگەر تاگیشیان کردی بەە بی ئاگاداری خۆت بابەتەکە بلاو نەبیتەوە


11 ) هەمیشە هارد دیسکەکانی کۆمپیوتەرەکەت قفڵ بکە بۆ ئەوای ئەگەر هاککەرەکان هاتنە ناو کۆمپیوتەرەکانتانەوە نەتواننن فایلەکانتان بەرن


12 ) ئەگەر بمانەوێت بزانین کە ئەو ڕەقەم تەلەفۆنانەی کە لامانە چ فەیسبووکێکیان لەسەر دانراوە واتە ئەگەر شکت لەە هاوڕێیەکت هەبوو کە ئەکاونتێکی دانابێت بۆسوکایەتی کردن و جنێو دان تۆش ڕەقەمەکەیت لا بوو

halo4it.com

ئەوە بۆ پشت ڕاستکردنەوە دەگەڕێین بە دوای ناوەکەیدا لە ڕێگەی ڕەقەمی تەلەفۆنەکەی بەم شێوەیە


ئەمە لینکی چۆنیەتی دۆزینەوە لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایل بە ڤیدیۆ


13) سیخوڕ ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ردا بگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی نه‌بێت:


1. ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی سیخوڕی بێت.


2. ده‌بێت سیخوڕ ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌سی تایبه‌تیی ئه‌و كه‌سه‌  بزانێت

halo4it.com

14) ئامێره‌كه‌ت چۆن تووشی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی و ڤایرۆس  ده‌بێ؟

یه‌كه‌م:كاتێك په‌ڕگه ‌یه‌كی سیخوڕیت پێبگا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌ ڕێی قسه‌كردن یان Chat وه، به‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان په‌ڕگه‌ یه‌كت بۆ بنێرێ كه هه‌ڵگری ترۆجان ‌بێ! ئه‌بێ بزانین كه سیخوڕ ئه‌توانێت ئه‌و وێنه‌یه یاخود ئه‌و په‌ڕگه ‌یه وا لێبكات كه ته‌نها به‌رنامه‌ی ئاشكرا كردنی فایلی سیخوڕی و ڤایرۆس بتوانێ پشانیبدات كه ئه‌و په‌ڕگه‌یه یاخود ئه‌و وێنه ‌یه هه‌ڵگری ڤایرۆسه!

دووه‌م:كاتێك نامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنیت پێ ‌ده‌گات و نازانیت سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێوه‌یه‌ و له‌لایه‌ن كێ وه هاتووه، هه‌ڵده‌سیت به دابه‌زاندنی په‌ڕگه كه‌ی ناوی، ئه‌كرێ ئه‌و په‌ڕگه ‌یه په‌ڕگه‌ی سیخوڕی یان هه‌ڵگریگةر حةزةكي منيش بلوك بكة كاك هةلوو من هةرگيز بوو ئيشك نةبيت قسة لةگةل كوران ناكةم ڤایرۆس بێت و وا له‌ئامێره‌كه‌ت بكا هه‌ر سیخوڕێ بتوانێ به‌ئاسانی بچێته ناوی!

سێیه‌م:له‌ ڕێی دابه‌زاندنی به‌رنامه و په‌ڕگه له سایتی گومان لێكراوه‌وه، یان له‌و سایتانه‌وه كه یاریده‌ده‌رن بۆ فێربوونی كاری سیخوڕی!

چواره‌م:له ڕێی چوونه ‌ناو سایتی گومان لێكراو، وه‌ك سایته جنسییه‌كان، كه ته‌نها به‌ كردنه‌وه‌ی سایته‌كه، په‌ڕگه‌ی سیخوڕی داده‌به‌زێته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌هۆی كوكیزه‌وه له‌باره‌یه‌وه نازانیت! خاوه‌نی ئه‌و سایتانه هه‌ڵئه‌سن به داو نانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی سایته‌كانیان كه به‌تانها سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌كه په‌ڕگه ڤایرۆساوییه‌كان داده‌به‌زن

15) باشترین بەرنامەکانی کەشفکردنی پەڕەی نهێنی یاخود  تڕۆجان


‏Norton internet security —  MacAfee firewall — The Cleaner


فایرۆس چییە ؟؟ چۆن کار دەکات ؟؟ چۆن خۆت دەپارێزیت

ڕۆژانه ڤایرۆس چه‌ندان کۆمپیته‌ر له‌کارده‌خه‌ن و به‌هۆیه‌وه چه‌‌ندان فایلی گرنگ له‌ده‌ست ده‌چێت. له‌گه‌ڵ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌‌كانی ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر، پێویسته زیاتر له‌سروشت و ڕواڵه‌تی چۆنێتی كاركردن و خۆپارستن و لابردنی ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر فێربین، لێره‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاماژه به‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگ بده‌ین.

halo4it.com

ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر چییه‌؟

halo4it.com

ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر بریتییه‌ له پڕۆگرامێكی نووسراو تا بچێته ناو كاری كۆمپیته‌ره‌وه، به‌وه‌ی فایلێك كۆپی بكات یان خراپی بكات یان لابردنی په‌یامی پاشه‌كه‌وتكراو ئه‌نجام بدات، یان خۆی بگه‌ێنته ئامێرێكی كۆمپیته‌ری دیكه له ڕێگای ئێنترنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری خاوبوونه‌وه‌ی كاری ئامێری كۆمپیته‌ر و گرفت و كێشه‌ی دیكه‌.

وه‌ك چۆ


ن جۆراوجۆری هه‌یه‌ له‌و ڤایرۆسانه‌ی‌ تووشی له‌شی مرۆڤ ده‌بن، ئه‌واش جۆراوجۆری له ڤایرۆسی كۆمپیته‌ردا هه‌یه. جۆریان هه‌یه زۆر ساكار و لاوازن هه‌ندێكی دیكه‌شیان هه‌یه به‌هێز و چالاكن، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن كۆمپیته‌ر شاره‌زایی و ووردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌بێت، ده‌توانێت كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌م ڤایرۆسانه‌ بكات.


زۆر ئه‌فسونه‌ی سه‌یری هه‌یه، که گوایه ڤایرۆس ده‌بێته هۆکاری تێكدانی مۆنیته‌ری كۆمپیته‌ر و سی دی. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وانه ته‌نها قسه‌ی بێ سه‌روبه‌رن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی ڕاسته‌قینه‌یان نییه.

halo4it.com

چۆن ڤایرۆسه‌كان كارده‌كه‌ن؟

halo4it.com

ڤایرۆسه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ گو‌استنه‌وه‌یان له كۆمپیته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیته‌رێكی دیكه‌، پێویستییان به بێباكی خاوه‌ن كۆمپیته‌ره‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ زۆر چڕترن، بۆ نموونه پڕۆگرامی “worms” – ئه‌توانێت خۆیی كۆپی بكات و خۆی له ئامێرێكی كۆمپیته‌ره‌وه بگوێزێته‌وه بۆۆ كۆمپیته‌رێكی دیكه، ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له‌و پڕۆگرامه چه‌سپاوانه‌ی سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر وه‌ك پڕۆگرامی نامه‌ناردن و وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌لكترۆنی.


‌زۆر جۆر له ڤایرۆسه‌كان كه‌ له جۆری “Trojans” – شێوازێكی فڕیودانیان هه‌یه، به‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناوی چه‌ند پڕۆگرامێكیی به‌سوودت بۆ ده‌نووسن، هه‌ر به‌داگرتنیان ڤایرۆس به‌ناو سیسته‌می كۆمپیته‌ره‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.


پته‌وكردنی هه‌ستی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه‌ باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ره بۆ خۆپارستن له سانسۆركردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه، پێویسته به‌به‌رده‌وام سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر نوێ بكرێته‌وه (Update)، له‌هه‌مان كاتدا پڕۆگرامی دژه ڤایرۆس به‌كاربهێنرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك نوێكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.

halo4it.com

چۆن ده‌زانیت كۆمپیته‌ره‌كه‌ت تووشی ڤایرۆس بووه؟

halo4it.com

به‌كردنه‌وه‌ی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت قورسێكی زۆر ڕوو ده‌دات و كاتێكی زۆری پێده‌چێت، لێره‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه كۆمپته‌ره‌كه‌ت ڤایرۆسی تووش بووبێت، نیشانه‌ی قورس بوون مه‌رج نییه هۆكاری ڤایرۆسی بێت، به‌ڵكو تێکچوونی سیسته‌می كۆمپیته‌ر یان كه‌مبوونه‌وه‌ی شوێنی پاشكه‌وتكردن، ده‌بنه هۆی ئه‌و جۆره قورس بوونانه‌، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا ئه‌و هۆكاره‌ ڤایرۆسه یان نا، پێویسته پڕۆگرامی دژه ڤایرۆس دابه‌زێنین.

خۆپاراستن

ناتوانرێت ئامێری كۆمپیته‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ 100% له ڤایرۆس بپارێزین، به‌ڵام ئه‌توانرێت خۆپاراستنێكی گونجاو بۆۆ ئامێری


كۆمپیته‌ره‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكه ده‌كرێت ڕه‌چاو بكرێت:

halo4it.com

1- نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر


2- به‌كارهێنانی دیواری ئاگری (Fire Wall)، هاتنه‌ ناوه‌وه له ده‌ره‌وه سانسۆر ده‌كات


3- دابه‌زاندنی پرۆگرامی دژه ڤایرۆس


4- نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی ئه‌لكترۆنی له كه‌سێكی  نه‌ناسراوه‌وه


5- نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ فایلێك، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نه‌كه‌شی ناسراوبوو، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك دڵنیایی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌وو فایله بكرێت، ئایا ئه‌و فایله هه‌ڵگری ڤایرۆس نییه؟!

halo4it.com

هارد دیسکی کۆمپیوتەر

هارد دیسک ئەو بەشەیە لە کۆپیوتەرداکە داتاکانی ڕۆژانەی لەسەر سەیف دەبێت بۆیە هەموو ئەو وێنە و ڤیدی و گۆرانیانەی کە هەتە هەمووی لە سەر هارد دیسکەکەت سەیف دەبێت .


2) پێویستە هەمووکەسێک بزانێت کە هارد دیسک بە چی دەسوتێت یاخود بە چی تێکدەچێت


آ) هارد بە هۆی زەبرێکی دەرەکی دەشکێت واتە پیاکێشان یاخود  کەوتنە خوارەوە


ب) بە هۆی ئەوەی کە داتایەکی زۆری تێدا بێت و بەشێکی  کەمی خاڵی بێت


.


ئەوەی کە زۆر گرنگە باسی بکەین ئەمەیە


کا کاتێک تۆ کۆمپیوتەرەکەت لە ئیش دەکەوێت و دەیبەیتە بازاڕ دەڵێن هاردەکەی سوتاوە

halo4it.com

لە کاتێکدا تۆ نە پیات کێشاوە نەخستوتە خوارەوەنە مەلەفی زۆریشی تێدانە بووە

halo4it.com

ئێستا دەتوانیت تۆ هارد دیسکەکەت دەربهێنیت لە لابتۆپەکەت و هاردێکی تازە بکەیتە ناو لابتۆپەکەتەوە


بەڵام ئەمە ئیتر ئەوە ناگەیەنێت کە هارد دیسکەکەت سوتاوە


کە دەلین هاردەکەت سوتاوە ئەوە تەنها ویندۆز وەر ناگرێت بەڵام دەتوانیت وەک هاردی خاریجی بەکاری بهێنیت لە ڕێگەی کەڤەری هاردی ئێکس تێر ناڵ (external hard drive)

بەڵام هەرگیز هاردەکەت لای ئەو کەسە جێ مەهێڵە یاخود پێی مەفرۆشەوە مەڵێ سوتاوە و ئیسفادەی لێ ناکەم


چونکە ئەو هاردە ئەگەر لە % ١٠٠ ش سوتابێت ئەوە ئەمەلی  چاک کردنەوەی هەر هەیە


چونکە چەنداها جار هاردی سوتاومان چاک کردۆتەوە

halo4it.com

بۆیە خۆت بپارێزە لەوەی کە وێنە شەخصییەکانت دەست خەڵکی بکەوێت

halo4it.com

بۆیە لە کاتی فرۆشتنی کۆمپیوتەرەکەشت هاردەکەی دەر بهێنە و مەیفرۆشە
halo4it.com

چونکە ئەگەر 1000 جار فایلەکانیشت سڕیبێتەوە یاخود فۆڕماتیشت کردبێت ئەوە هەموو فایلەکانت بە بەرنامەیی  Recovery دەهێنرێتەوە

چۆن بزانیت که‌ هاک کراوی ؟

‏start – Run – System.ini


بگه‌رێ له‌م وشانه‌xxx ??? *** exe


ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌ خراپه‌ بیسره‌وه‌ و کۆمپیوته‌ره‌که‌ت پاکه‌وه‌ بکه‌


——————————————————————————-


چۆن بزانم و چۆن بیبینم ؟


‏my computer


‏tools


‏folder options


‏view

halo4it.com

بگه‌رێ له‌

halo4it.com

‏hide extensions for known file types


و سه‌حه‌که‌ لابه‌ره‌


‏ok بکه‌
halo4it.com

وێنه‌که‌ یان گۆرانێکه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌بینیت

halo4it.com

‏my pic.jpg.exe


که‌ واتا پاتچه‌ یان ترۆجانه‌ یان به‌زمی هاکه‌ره‌


چۆن موبایلەکەت دەپاریزیت لە هاک یاخود چۆن وا بکەین کە وێنە و داتاکانمان بڵاو نەبنەوە
پیکاسا Picasa

بەرنامەی پیکاسا کە ئەکێکە لەو بەرنامانەی کۆمپانیای گۆۆگل بۆ پیشاندانی وێنە ئەو بەرنامەیە لە ناو مۆبایلەکانتاندا لە کار بخەن واتە Disable بکەن
زانیاری زیاتر لێرە بزانە 

ئەم بەرنامەیە هەڵدەستێت بە ئەبڵۆد کردنی وینەکانتان بە شێوەیەکی خود کاری Automatic کە وێنەکانتان دەخاتە درایفی تایبەتی بە خۆت لە ناو سایتی پیکاسای تایبەت بە گۆگڵ
کە هەر کاێک لە سێرچدا ناوەکەی تۆ لی بدرێت هەموو ئەو وێنانە دەهینێت
یاخود بە شێوەیەکی تر هەر کات ئیمەئڵەکەو هاک بکرێت هەموو ئەو وینانە دەبینرێت کە لە ناو بەرنامەی پیکاساکەدا داو ناوە
ئایکڵاود Icloud
ئایکڵاود بریتیە لە ئەپلیکەیشنێکی کۆمپانیای ئەپڵ کە بەکار دێت بۆ هەلگرتنی زانیاریەکانت تییدا
ئێستا تۆ دەچیتە دوکانێکی مۆبایل دەڵییت ئەپڵ ئایدیەکم بۆ دروست بکە
ئەویش بۆت دروست دەکات پاشان تۆ لە بەشی ئایکلۆدی مۆبایلەکەت داغڵی دەکەیت
پاشان هەموو وێنە و ڕەقەمەکانت دەچنە ناو ئەو ئەپڵیکەیشنەوە
هەر کەسیک ئەکاونتەکەی تۆی لە لا بێت ئەوە بە ئاسانی هەموو داتاکانی تۆ دەچێت بۆ ئەو
وەک دەزانن و ئاگادارن ئێستا بە ڕێژەیەکی بەر چاو ئایفۆن و گالاکسی بە کاردەهێنرێت لە هەمووجیهاندا و بە تایبەتیش لەم وڵاتەی ئێمەدا
ئەوەی کە زەرورە باس بکرێت ئەمەیە
زۆربەتان نازانن ئەکاونت دروست بکەن و بۆیە دەچن لە بازار یاخود لەدوکانی مۆبایلەکان بۆتان دروست دەکەن یاخود هاوڕێیەکتان یاخود ئەکاونتی هاوڕێیەکتان بەکار دەهێنن
بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە بە بێ ئاگادری خۆت وێنەکان و ناوەکان و ڤیدیۆکانت دەچنە ناو ئەکاونتەکەتەوە
ئەو کات هەر کەسێک ئەو پاسۆردەی تۆی لا بێت دەتوانێت بە ئاسانی هەموو شتەکانت بدزێت و سەیریان بکات
باشترین چارەسەربۆ ئەم کیشەیە چییە ؟؟؟
١) خۆت ئەکاونتەکە دروست بکە
2) ئەگەر نەتزانی خۆت دروستی بکەیت بە کەسێکی سیقە پێ کراو بڵێ بۆت دروست بکات
٣)ئەگەر لە بازاڕ دروستت کرد هەر هاتیتە ماڵەوە پاسۆردەکەی بگۆڕە
٤) یان لە بەشی Setting لە ناو Icloud ی مۆبایلەکەت ئەو ئۆپشنانە بوەستێنە کە وا لە زانیارییەکانت دەکات ئۆتۆماتیکی ئەبڵۆدببن وەک وینە و ڕەقەم
چۆن ئایفۆنەکەت لە دابەزینی شەحن دەپاریزیت ؟؟؟�
ئاشکرایە زۆربەمان بەھۆی دابەزینی شەحنی ئایفۆنەکەمانەوە دەناڵێنین و دووبارە شەحنکردنەوەی لەماوەیەکی کورتتدا بێزارمان دەکات، ھەندێک ھەنگاو ھەیە دەتوانیت لە ئەنجامی بدەیت بۆئەوەی خۆت لە دابەزینی شەحن بپارێزیت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
.-دەتوانیت بچیتە (Setting) و دواتر (general)، لەوێدا کلیک لە بەشی (Background app refresh) بکە و لەبەشی سەرەوە ناچالاکی بکە، ئەو کارە وادەکات لەکاتی کردنەوە و دواتر داخستنی ئەپلیکەیشنێکدا شەحن سەرف نەکات.
-بچۆرە سەر (Setting) و دواتر کلیک لەسەر (iTunes and apple store) بکە و ئەپدەیتی ھەموو بەرنامەکان بوەستێنە و چیتر ئایفۆنەکەت بۆ ئەپدەیت شەحن سەرف ناکات.
-دەتوانیت لە (Setting) بچیتە سەر (privacy) و دواتر (Location service)، لەبەشی سەرەوە لۆکەیشن بکوژێنەرەوە و کەمتر شەحن سەرف دەکات.
-پێویستە لە (Setting) بچیتە سەر (General) و دواتر (Spotlight search) و ھەموو نیشانەی راستەکان لاببە.
ئەو بەرنامە و یاریانەی کە زیان بە مۆبایلەکەت دەگەیەنێت
به‌ پێی ریزبه‌ندێکی سایتی AVG به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره له‌ رێگای ئه‌نتی ڤایرۆسه‌که‌ی که له‌ ئه‌ندرۆیدا بڵاو بۆته‌وه له پله‌ی ستۆریشدا هه‌یه‌ هه‌ستاوه به ریزبه‌ندی خراپترین پرۆگرام و یاری که زیانێکی بێ ئه‌ندازه‌ی هه‌یه‌ بۆ گه‌رم بوون مۆبایل و ته‌نۆلکه‌کانی پاتری مۆبایله‌که‌ت هه‌تا پێت ئه‌کرێت خۆت به دوور بگره له به‌کارهێنانیان
ئەو یاریانەی کە زیان دەگەیەنن بە پاتری مۆببایلەکەت
ئاگاداریەكی مەترسیدار بۆ بەكارهێنەرانی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید
مۆبایلەكانی – سامسۆنگ -ئێڵ جی – سۆنی- هواوی – بلاك بێری- ئێچ تی سی – گۆگڵ نێكسس ، ئای كیو …هتد
زۆرێك لە بەكارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەكان بە مەبەستی بەدەست هێنانی ئەپڵیكەیشن و ڤیدیۆ گەیم (یاری) و ڤیدۆ سەردانی كۆگا و فرۆشگا ئەلیكترۆنیەكان دەكەن .
یەكێكش لەو كێشانەی بەردەوام روبەروی ئەو بەكارهێنەرانە دەبێتەوە ئەوەیە كە زۆر جار وێنە و ڤیدیۆكانی ناو مۆبایلەكەی دزەی پێكراوە یاخود هەندێك جار مۆبایلەكەی رادەوەستێت یان بە بێ ویستی خۆی داتاكانی نێو مۆبایلەكەی دەسڕێتەوە ئەمە لە كاتێكدا دڵنیایە مۆبایلەكەی هاك نەكراوە .
ئەو كێشە كەی سەرهەڵ ئەدات ؟
لە كاتێكدا تۆ لەو فرۆشگایە یان ئەو دوكانی مۆبایل/كۆمپیوتەر ەوە ئەپڵیكەیشنەكانت بۆ دادەبەزێنن ئەوا ئیمەیلی خۆیان لە ئەژماری مۆبایلەكەتت تۆمار (register )دەكەن .
و لە هەر كاتێكدا بیانەوێـت كامێرای مۆبایلكەت
‏Pبكەنەوە یان هەر وێنە و زانیاریەك لە نێو مۆبایلەكەتدا هەیە ، دەتوانن دزەی پێبكەن .
نمونەیەكی سادە ، زۆر لە بەكارهێنەرانی مۆبایل داوای ئەپلیكەیشنی پیشاندانی نەخشە یان ڕێگاو بان دەكەن ، بەلام كاتێك خاوەنی ئەو فرۆشگایە بە ئیمەیلی خۆی ئەپڵیكەیشنەكەت بۆ دادەبەزێنێت ، ئەوا دەتوانیت بە ئاسانی كامێرای مۆبایلكەت بكاتەوە یان سیخوریت بەسەرەوە بكات ، نمونە ئەپڵیكەیشنی trackview.
چارەسەری ئەم كێشەیە چیە ؟
پێش ئەوەی تووشی ئەم كێشەیە بیت ، وە باشترە ئاگاداری مۆبایلكەت بیت و هەر ئەژمارێك كە لەسەری تۆمار كراوە لە بازار یان هی هاوڕێكانت ، ئەوا لەسەر مۆبایلكەت بیسرەوە
بۆ ئەمەش سەرەتا برۆ سەر settings پاشان accounts هەڵبژێردە و دواتر برۆ بەشی Google و دواهەنگاویش برۆ كرتە لەسەر Remove account بكە و ئەژمارە ساختەكان بسرەوە .
.بەهیوای سوود 
ماڵپەری هەلۆ 
Www.Halo4iT.coM
ئامادەکردنی 
#Aramnawzad
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە