ددامەزرێنەرەکانی فەیسبووک +زانیاری


ددامەزرێنەرەکانی فەیسبووک +زانیاری 


ماڕك زوك‏‏‏ە‏‏‏ربێرگ، ی‏‏‏ە‏‏‏كێك ل‏‏‏ە‏‏‏ دامه‌زرێن‏‏‏ە‏‏‏رانی ف‏‏‏ە‏‏‏یسبووك
(Mark Zuckerberg)
ماڕک زوکەربێرگ ھەڵسا بە دروستکردنی پڕۆگرامێک بەناوی Facemash لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەم بوو لە زانکۆی ھارڤارد به‌ به‌كارهێنانی ڕەنگێکی سووری تۆخ.

 دوای ئەوە زوکەربێرگ دەستی کرد بە نووسینی کۆد بۆ ماڵپەڕە نوێکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بەھاوشانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کە شارەزا بوون لە داڕشتنی کۆد، و دوای ئەوەی تەواوی کرد لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە

 بەناوی
TheFacebook
لەسەر دۆمەینی
www.thefacebook.com

 دوای شەش ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ماڵپەڕەکەی، بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد زوکەربێرگ یان تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەوانی ھەڵخەڵەتاندووە و زوکەربێرگ گوتوویەتی کە خەریکی پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێك بۆ زانکۆی ھارڤارد.

دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆکە داوایان کرد لەجیاتی ئەوەی زوکەربێرگ ماڵپەڕەکەی تەواو بکات، یارمەتی ئەوان بدات و ماڵپەڕێکیان بۆ دروست بکات،

 بەڵام زوکەربێرگ ڕازی نەبوو بەمە و دەیویست ماڵپەڕەکەی فەیسبووک تەواو بکات،

 دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد سکاڵایان لەسەر زوکەربێرگ تۆمارکرد و سەرەنجام زوکەربێرگ بەبڕی ٣٠٠ میلیۆن دۆلار سزادرا.

 لەساڵانی دواتردا زوکەربێرگ گرنگیەکی زۆری دا بە فەیسبووک و بەردەوام لە پەرەسەندن دابوو چەندەھا ھاوڕێی زوکەربێرگ لە زانکۆکان ئامادەیی خۆیان دەڕبری کە یارمەتی بدەن،

 لەو کاتەدا تەنھا قوتابیانی زانکۆی ھارڤارد دەیانتوانی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک، بەم شێوەیە زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکە بوون بە ئەندام لە فەیسبووک.



 دوای ئەوە ھەر یەک لە

Eduardo Saverin (شارەزای بازرگانی)،



Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژەر)، 



Andrew McCollum (شارەزا لە گرافیک)،


لەگەڵ Chris Hughes چوونە پاڵ زوکەربێرگ بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرەوپێشبردنی فەیسبووک.
 لە ئاداری ٢٠٠٤ فەیسبووک بڵاوبۆوە لە زۆر لە زانکۆکانی Columbia, Stanford, وە Yale.

 دوای ئەوە لە زانکۆکانی LVY League بڵاو بوویەوە، بەھەمان شێوە لە زۆر لەزانکۆکانی Boston University, New York University, MIT وە چەندەھا زانکۆی تر لە کەنەدا و ئەمەریکا بڵاو بوویەوە.




 لە ناوەڕاستی 2004،



Sean Parker (ڕاوێژکاری ناڕەسمی زوکەربێرگ)
بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووك.

لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ فەیسبووک شوێنی کارکردنی گواستەوە بۆ Palo Alto, California.




 دوای ئەوە فەیسبووک یەکەم وەبەرھێنانی کرد بە ھاوشانی لەگەڵ جێگری دامەزرێنەری کۆمپانیای
PayPal (پەیپاڵ)



Peter Thiel
.(جێگیری دامەزرێنەری کۆمپانیای پەیپاڵ)

 لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆمپانیای فەیسبووك دۆمەینی www.facebook.com
ی کڕی بە بڕی $٢٠٠٬٠٠٠ی ئەمەریکی.

لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩، ماڵپەڕی بەناوبانگی Compete.com ڕایانگەیاند کە فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەر و سەردانکەری چالاکی ھەبووە وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی.

وەڕگێڕان لە ئینگلیزییەوە
Anas Qahar Mustafa

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە