ئەپڵ لە ساڵی 2018 بە نیازە 3 مۆدێلی تازەی iPhone X بڵاوبکاتەوە


ئەپڵ لە ساڵی ٢٠١٨ بە نیازە ٣ مۆدێلی نوێ لە iPhone X بڵاو بکاتەوە بە ٣ قەبارەی جیاواز 6.5 لەگەڵ 5.8 ئینج لە ڕونمای OLED وە جۆرەکەی دیکە بە قەبارەی 6.1 بە ڕونمای LCD، ئەمانەش بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕەی
KGI Securities.
هەروەها نوسەری هەواڵەکە بڕوای وایە کە هەر ٣ مۆدێلەکە هاوشێوەی iPhone X دروست ئەکرێ لە ڕووی دیزاینەوە.
هەروەها بە پێی هەواڵەکە بێت باس لەوە کراوە کە ئەو مۆدێلەی قەبارەکەی 6.1 ئینجە بە ڕوونمای LCD نرخەکەی لە بازاڕەکان نرخێکی هاوسەنگ ئەبێت کە لە 649 دۆلار بۆ 749 دۆلار دەسێئەکات لە بازاڕەکانی ئەمریکا. بەڵام بەهیچ شێوەیەک باسی نرخەکانی ٢ مۆدێلەکەی دیکە نەکراوە.
ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت و لە ساڵی داهاتوو مۆدێلێکی نوێ لە شێوەی دیزاینی iPhone X بڵاو بکرێتەوە بە قەبارەی 6.1 ئینج ئەوە بە دڵنیایەوە ناوەکەی بریتی ئەبێت لە iPhone X Plus، وە بەو مۆدێلەی قەبارەکەی 5.8 ئینجە دەوترێت نەوەی دووەمی iPhone X، وە بەو مۆدێلەی قەبارەکەی 6.1 ئینجە دەوترێت iPhone X ی هەرزان.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە