وەشانی iOS 11 پێش iOS 10 کەوت ئێستا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە



24 کاتژمێر پاش بڵاوکردنەوەی وەشانی iOS 11 تەنها لە سەدا ١٠ی بەکارهێنەران وەشانیان بەرزکردبۆوە بۆ iOS 11، وە هەفتەیەک پاش بڵاوبوونەوەی ڕێژەکە بەرزبۆوە بۆ لە سەدا ٢٥،  وە دواتر ئەپڵ دەسی کرد بە چاکردنی هەڵەکان و ٣ وەشانی فەرمی و ٢ وەشانی تاقیکاری بڵاوکردەوە وە ئێستا iOS 11 زۆرترین بەکارهێنەری هەیە بە ڕێژەی لە سەدا 47.70 وە iOS 10 بە ڕێژەی لە سەدا 45.93 وە ڕێژەی لە سەدا 6.37 بۆ وەشانەکانی دیکە ئەمە مانای ئەوەیە کە ئێستا بەکارهێنەران وەشانەکەیان بە دڵە و بە ویستی خۆیان وەشانەکە بەکاردێنن
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە