بەڕێوەبەری ھواوی لەعیراق : گروپی ھواوی پێشەنگە لەداھێنان بەبەراوردکردن لەگەڵ رکابەرەکانی


لەچاوپێکەوتنێکدا جێری لیو بەڕێوەبەری گشتی ئامێرەکانی ھواوی لەعیراق دووپاتیکردەوە گروپی ھواوی پێشەنگە لەداھێنان بەبەراوردکردن لەگەڵ رکابەرەکانی و ھەردەم ھەوڵ دەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە بەکارھێنەرانی بکات .

* لە پەراوێزی ئەزموونتان لە بواری تیلیکۆمدا ، دەکرێ کورتەیەک دەربارەی تیلیکۆم و مۆبایلدا لەناوچەکەدا بخەیتە روو ، شوێنی ھواوی لەکوێیە بەبەراورد لەگەڵ رکابەرەکانی ؟ جێری لیو - بواری تیلیکۆم و مۆبایل لەناوچەکە پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە ، گۆڕانکاری تایبەت لە بواری مۆبایلدا روویدا ئەوەش کاریگەری لەسەر بازار ھەبوو بۆ نمونە لە ئیمارات ٥.٣ ملیۆن بەکارھێنەری مۆبایل ھەیە ، بۆھەر ١٠٠ کەس نزیکەی ٢٢٨.٣ مۆبایل ھەیە لەگەڵ ئەوەش پێشبینی پێشکەوتنی زیاتر لەئارادیە ھەروەھا جەخت لەسەر حکومەتی زیرەک و شاری زیرەک دەکرێتەوە ، ھواوی گەشبینە دەربارەی داھاتووی خۆی لەناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست . ئەم ناوچەیە بازاڕێکی داھێنەرە بۆ ھواوی، خەڵکی رۆژھەڵاتی ناوەراست چاوییان لەسەر داھێنانی ئامێری تازەیە ، ئێمەش لەرێگای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەتوانین دەست پێشخەر بین بەرامبەر رکابەرەکانمان ، ئێمە بەھیوای ئەوەین بگەینە ٥٠ ھەزار شوێنی فرۆشتنی ئامێرەکانی ھواوی لەسەرتاسەری جیھان لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر ریزبەندی مارکەی بازرگانی ھواوی و ئێستاش لەپلەی ٤٩ دێت بەپێی لیستی براندز و لەپلەی ٨٨ دێت بەپێی لیستی فۆربس و لەپلەی ٤٠ بەپێی لیستی براند فایناس گلۆبال ٥٠٠ ، داھاتەکەشی بەرزبۆوە بۆ ٧٨.٥١ ملیار دۆلاری ئەمریکی کەئەوەش وایکرد بگاتە لیست باشترین ١٠٠ کۆمپانیای جیھانی . * پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا تاچەند کاریکەری لەسەر داھێنان ھەبوو لەلای ئێوە ؟ گرنگی بەشی لێکۆلینەوە و پەرەپێدان چییە ؟ جێری لیو - ھواوی شانازی بەوە دەکات کەھەردەم پێشەنگە لەبواری داھێنان بەبەراوردکردن لەگەڵ رکابەرەکانمان ، بۆ ئەم مەبستەش وەبەرھێنان دەکەین و بڕی ١١ ملیار دۆلار ساڵانە خەرج دەکرێت بۆ لێکۆلینەوە و پەرەپێدان بۆ کارپێکردنی ١٦ سەنتەری تایبەتمەند و ٣٦ سەنتەری ھاوبەش و ٤٥ سەنتەری راھێنان لەسەرتاسەری جیھان ، ئەنجامەکانیشی زۆر باش بوون ، کامیرای ھواوی بی ١٠ و بی ١٠ پلەس دەبل زووم کەوتە بواری کارکردن بەھەماھەنگی لەگەڵ لایکا ئەوەش داھێنانی تازە بوو لەناو بازارەکاندا ، مۆبایلی نۆڤا ٢ پلەس کامیرای پێشەوەی ٢٠ میگاپیکسە و دەبل کامیرای دواوە بە ١٢ میگاپیکسل و ٨ میگاپیکسل بۆ وەرگرتنی وێنی سیلفی ، ئەوەش وادەکات ھواوی پێشەنگ بێت لەبواری وێنەگرتندا ، لەگەڵ سیستەمێکی دەنگی ناوازە و پاتریەکی بەھێزا کە بە ٣٠ خولەک شەحنکردن ٤٣% شەحن وەردەگرێت ، بەکارھێنەر لای ھواوی زۆر جێگای بایەخە و بەردەوام ھەوڵ دەدات داواکارییەکانی جێبەجێ بکات . * بەکارھێنەرانی رۆژھەڵاتی ناوەراست چ تایبەتمەندێکیان لە مۆبایل دەوێت و بۆ ئێوە کام تایبەتمەندی گرنگە ؟ جێری لیو - بەکارھێنەرانی مۆبایل لەم ناوچەیە ھیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ سەرجەم ناوچەکانی دیکەی جیھان ، ھەمووان بایەخ بەستایلی جوان و کامیرای بەتوانا و خێرایی بێوێنە و پاتری بەھێز دەدەن ، ھواوی ھەوڵدەدات ئەم داواکاریانە جێبەجێ بکات لە سەرجەم مۆبایلەکاندا ، زنجیرەی مۆبایلی ھواوی بی ١٠ ستایلێکی جوانی ھەیە لەگەڵ توانای کامیرای لایکای دەبل زووم ، ھەروەھا زنجیرەی مۆبایلی ھواوی میت پرۆسێسەری کیرن ٩٧٠ لەخۆدەگرێت کەتوانای ئامێرەکە بەرزدەکاتەوە و تەمەنی پاتریەکەی درێژدەکاتەوە ، بەکارھێنەر ئارەزووی مۆبایلێکی توانایەکی بێ ھاوتا و پاتریەکی بەھێزدەکەن ، ئەم تایبەتمەنیانەش لە مۆبایلی ھواوی نۆڤا ٢ پلەس ھەیە لەگەڵ ستایلێکی جوان و کامیرای سێلفی بێ وێنە و پرۆسێسەری کیرن ٦٥٩ ، ھواوی نۆڤا ٢ پلەس ستایلێکی تەنک و سووکە لەگەڵ پاتریەکی بەھێز و تەمەن درێژ کە ٤٣% بە ٣٠ خولەک شەحن دەکرێت ، لەگەڵ تایبەتمەندی ئای کۆمفۆرت ٢.٠ و فۆن کیر و ھواوی شێر کە ئەزموونێکی تازە بۆ بەکارھێنەر بەردەست دەکات .
 بەکارھێنەران تەنیا سەیری تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە ناکەن ، بەڵکو سەیری مارکە بازرگانیەکەش دەکەن کەجێگای متمانە بێت ، ھواوی ھەوڵدەدات ھەموو داواکارییەکان جێبەجێ بکات لەرێگای سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری بەکارھێنەران ، لەناوچەکەش ھواوی ھەوڵی خزمەتگوزاری زیاتر دەدات بۆ بەکارھێنەرانی بۆ ئەوەی ببنە خاوەن باشترین ئەزموون . 
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە