دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك داوا له به‌كارهێنانی تۆڕه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ده‌كات، لێی خۆش بن، چونكه پۆستێكی بڵاو كردبووه‌وه كه هێما بووه بۆ ئاینه‌كه‌ی و ده‌ڵێ، ئه‌مه دووباره نابێته‌وه.
مارك زۆكه‌ربێرگ سه‌رۆكی جێبه‌جێكار و دامه‌زرێنه‌ی فه‌یسبووك، له خانه‌واده‌یه‌كی جوو له دایك بووه و خۆشی كه‌سێكی پابه‌نده به ئاینه‌كه‌یه‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تای تۆڕی فه‌یسبووك كه دایمه‌زراند، ڕه‌نگه شینه‌كه‌ی هه‌مان ڕه‌نگی ئاڵای ئیسرائیل بوو، به‌ڵام دواتر كاتێك فراوانی كرد، له هه‌موو بانگه‌شه و هێمایه‌كی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی پاراستی، چونكه ڕای گه‌یاند ئه‌وه‌ی دروستی كردووه، تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و هاندانه بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان نه‌ك دروستكردنی گرژی و ده‌مارگیریی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی سڕییه‌وه كه پیرۆزبایی جه‌ژنی "كیبۆر" بوو كه ڕۆژێكی تایبه‌تی جووه، له پۆستێكی تردا ده‌ڵێ، داوا ده‌كه‌م لێم خۆش بن، هیوادارم له‌وه‌ش لێم خۆش بن هه‌ر هه‌ر كه‌سێكی تریش ئه‌م تۆڕه‌ی بۆ كینه و دووبه‌ره‌كی به‌كار هێنابێ، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كه گه‌وره‌ترین تۆڕه له دنیادا و نزیكی دوو ملیار به‌شداربووی هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێوشوێنی نوێ بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌یان له هه‌موو هێمایه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤێنی و ده‌مارگیریی ئاینی بپارێزن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه وڵاتی ڕووسیا كۆمه‌ڵێ مه‌رجی بۆ داناون ئه‌وان به په‌سه‌ندی نازانن و نایانه‌وێ جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر داهاتووی ئه‌و تۆڕه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه له ساڵی داهاتوو له ڕووسیا دابخرێ.