دووه‌م مۆبایلی گووگڵ شوێن ئه‌پڵ ده‌كه‌وێ


كۆمپانیای گووگڵ ڤێرژنی دووه‌می مۆبایلی "پیكسڵ"ی بڵاو كرده‌وه‌، مۆبایله‌كه‌ له‌ زۆر ڕووی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه‌ پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ده‌بێته‌ ڕكابه‌رێكی سه‌ره‌كیی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید، به‌ڵام سوودی له‌ داهێنانێكی ئه‌پڵ بینیوه‌.

بیرۆكه‌ی هێدفۆنی بێ وایه‌ر كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ئایفۆن 7 و ئایفۆن 8 به‌كاری هێناوه‌، تووشی ڕه‌خنه‌ی پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆژی بووه‌وه‌، به‌ڵام كۆمپانیای گووگڵ له‌ پیكسڵ 2 هه‌مان داهێنانی به‌كار هێناوه‌ و به‌ هێدفۆنی بێ وایه‌ره‌وه‌ خستوویه‌تییه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

هه‌ركه‌سێك كه‌ مۆبایلی گووڵ پیكسڵ ده‌كڕێ، هاوشێوه‌ی ئایفۆن، ناچاره‌ پاره‌یه‌كی تریش خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی هێدفۆنه‌ بلووتووسه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێ.

كۆمپانیای گووگڵ كه‌ دانه‌ری سیسته‌می ئه‌ندریده‌، دوای ئه‌وه‌ی گالاكسی ساڵی 2016 له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گالاكسی نۆت 7 شكستی هێنا، هه‌له‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ و ده‌ستی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی كرد كه‌ زۆر كه‌س پێیان وا بوو ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی سامسۆنگ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، هێشتا ئه‌و كۆمپانیا كۆرییه‌ پێشه‌نگه‌ و گووگڵ نه‌یتوانیوه‌ جێگه‌ی بگرێته‌وه‌.

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە