دوێنێ ٦ ساڵ تێپەڕی بەسەر کۆچی دوای کەسایەتی گەورەی مێژوو "ستیڤ جۆبس"


ستیڤن پاوڵ جۆبس ناسراو بە ستیڤ جۆبس لە ڕۆژی 24/1/1955 لە ولایەتی سان فرانسیسکۆ لە دایک بووە و لە ڕۆژی 5/10/2011 بە هۆکاری نەخۆشی کۆچی دوای کردوە. هەرچەندە گومان لەم هەوالە هەیە و زۆر کەس لە جیهان تا ئێستاش ئەمریکا و ئیسرائیل بە هۆکاری مردنی ئەم پیاوە ئەزانن.
ستیڤ جۆبس هەر لە سەرەتای ژیانی کێشەی تەندروستی هەبووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆکراوە و لە ڕۆژی 24/8/2011 دەسلەکارکێشانەوەی خۆی لە کۆمپانیای ئەپڵ ڕاگەیاند و تیم کووک بووە بەڕێوبەری کۆمپانیای ئەپڵ کە تا ئێستاش هەر ئوە بەڕێوبەرە.
باوکی ستیڤ جۆبس پیاوێکی عەرەبی بە ڕەگەز سوریە بە ناوی عبدالفتاح جەندەلی کە ئەچێتە وڵاتی ئەمریکا و لەوێ ئافرەتێکی بەڕەگەز سویسری ئەناسێت و ئەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن بەڵام ماڵی کچەکە ڕازی نابن و کاتێک ستیڤ لە دایک دەبێت دایکی دەیدات بە ماڵێکی دەوڵەمەند لە سانفرانسیسکۆ تا بەخێوی بکەن ئەوان پاول و کلارا جۆبس بوون، ستیڤ جۆبس لە باوکی ڕاستەقینەی خاوەنی خوشکێکە و بەڵام ئەویش لە تەمەنی 5 ساڵیەوە بە دەردی ستیڤ چووە بەڵام ئەویش ئێستا نوسەرێکی گەورەیە لە ئەمریکا و خاوەنی 5 ڕۆمانە. ستیڤ و باوکی بەردەوام ناسنامەی خۆیان شاردۆتەوە باوکی ڕاستەقینەی تەنها یەک جار وتویەتی کوڕێکم هەیە بە ناوی ستیڤ ئەویش لە چاوپێکەوتنێکدا لە لاس ڤیگاس ئەو قسەیەی کرد. ستیڤ لە ساڵی 1991 خێزانی لەگەڵ لۆرین بویڵ پێکهاێناوە و خاوەنی 3 منداڵن. ستیڤ پێش ئەم خێزانەی پەیوەندی لەگەڵ کچێکی دیکە هەبووە و مناڵێکی کچیشی لەو هەبووە بە ناوی "لیزا".
ستیڤ جۆبس لەگەڵ ستیڤ وزانیک دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵن لە ساڵی 1970 وە ستیڤ جۆبس تا 2 مانگ پێش مردنی بەڕێوبەری ئەو کۆمپانیایە بووە. جۆبس و وزانیک لە ساڵی 1976 یەکەمین کۆمپیتەری کەسیان دروستت کرد بە ناوی (I Personal Computer) کە پێشکەوتنێکی بەرچاوی کۆمپیتەر بوو لەو کاتە چونکە پێشتر کۆمپیتەرەکان تەنها بۆ کاری بازرگانی و سیاسی بەکار ئەهێنران.
وە لە ساڵی دواتر کۆمپیتەرێکی دیکەیان دروست کرد بە ناوی (Apple II).
ستیڤ جۆبس لە کاتی نمایشکردنی کۆمپیتەری Apple II

ئەم سەرکەوتنانە بەردەوام بوون و لە ساڵی 1984 یەکەمین کۆمپیتەریان بە سیستەمی ماکینتۆش نمایش کرد کە ئێستاش ئەو سیستەمە لەسەر کۆمپیتەرەکانی ئەپڵ هەیە و گەشەی پێدراوە.
ستیڤ جۆبس لە کاتی نمایشکردنی یەکەمین کۆمپیتەر بە سیستەمی ماکینتۆش

دوای ئەم سەرکەوتنە ئەپڵ لە ساڵی 1985 ستیڤ جۆبسیان دورخستەوە و ئەویش کۆمپانیایەکی دیکەی دروست کرد بە ناوی NeXT وە ستیڤ لەو کۆمپانیایەش بەردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی .
ستیڤ جۆبس لە کاتی ناساندنی کۆمپانیای NeXT

بەڵام دوای دەرکردنی جۆبس لە کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپانیاکە بەرەو داڕوخان ڕۆشت و ئەوەبوو لە ساڵی 1996 داوایان لە ستیڤ جۆبس کرد کە هەردوو کۆمپانیاکە یەک بگرن و ئەویش ببێتە بەڕیوبەری گشتی کۆمپانیاکە ئەوەبوو ستیڤ جۆبس بەم داوایە ڕازی بوو و بوو بە بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ هەتا 2 مانگ پێش مردنی.
دوای یەکگرتنەوەی هەردوو کۆمپانیاکە و بوونی ستیڤ جۆبس بە بەڕێوبەری کۆمپانیای ئەپڵ

دواتر و لە ساڵی 1998 یەکەمین زنیجیرەی کۆمپیتەریان بڵاوکردەوە بە ناوی iMac و تائێستاش بەردەوامە و بەمەش ئەپڵ دووبارە گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی.
Image result for steve jobs with first imac
بەرگی ڕۆژنامەکان دوای ئەوەی ستیڤ گەڕایەوە کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپانیاکەی گەڕاندەوە
ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی وە لە بەرگی ڕۆژنامەکە نوسراوە "دووبارە سڵاو"

وە لە ساڵی 2003 یەکەمەین نەوەی iPod نمایشکرا کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا.
ستیڤ جۆبس لە کاتی نمایشکردنی یەکەم نەوەی iPod

 وە دواتر لە ساڵی 2007 گەورەترین مێژووی بۆ خۆی و کۆمپانیای ئەپڵ بەدەست هێنا ئەویش بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی یەکەمین نەوەی موبایلی زیرەک بە ناوی iPhone کە ئێستا زۆرترین خواستی لەسەرە لە هەموو جیهان.
ستیڤ جۆبس لە کاتی نمایش کردنی یەکەمین نەوەی iPhone

ستیڤ جۆبس بەردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی و لە ساڵی 2010 یەکەمین نەوەی تابلێتی بە ناوی iPad خستە بازاڕەوە کە ئەمەش یەکێکە لە گەورەترین دەسکەوتەکانی ستیڤ جۆبس.
ستیڤ جۆبس لە کاتی نمایشکردنی یەکەمین نەوەی iPad

 وە کۆتا نمایشی ئامێرە زیرەکەکان بۆ ستیڤ جۆبس بریتی بوو لە ئایفۆن 4 و iPad 2 لە ساڵی 2010 وە کۆتا دەرکەوتنی لە ساڵی 2011 بوو لە کۆنگرەی گەشەپێدانی تەکنەلۆجی.
کۆتا دەرکەوتنی سیڤ جۆبس لە کۆنگرەی گەشەپێدانی تەکنەلۆجی

 دواتر لە مانگی 8 لە هەمان ساڵ دەسلەکارکێشانەوەی خۆی لە کۆمپانیای ئەپڵ ڕاگەیاند و 2 مانگ دواتر و لە ڕۆژی 5/10/2011 لە تەمەنی 56 بەیەک جاری ماڵئاوای لە ژیان کرد.
وە ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئێستا بریتیە لە سوپاس کردنی ئەم پیاوە گەورەیەی مێژوو هەرگیز مێژوو ئەم پیاوە گەورەیە لە یاد ناکات.
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە