به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجیی ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، به ته‌واوی له ڕكابه‌ریی مۆبایل پاشه‌كشه‌ی كردووه و چیتر هیچ ئه‌پ و خزمه‌تگوزارییه‌كی مۆبایل دروست ناكات، ته‌نانه‌ت سیسته‌می ویندۆز فۆن ڕاده‌گرێ، چونكه نه‌یتوانیوه ببێته جێی متمانه‌ی زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی هۆشمه‌ند.
جۆ بلفۆ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه بۆ كاروباری ویندۆز 10 ڕای گه‌یاند، مایكرۆسۆفت ئێسته سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه دووپات له‌و كه‌لێنانه بكاته‌وه كه هاككه‌ر و سیخوڕه‌كان له ڕێیه‌وه دێنه ژووره‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له سیسته‌می ویندۆزه‌كه‌یاندا ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و واز له مۆبایل بهێنن.
پێویسته بگوترێ، ئه‌گه‌رچی سیسته‌می ویندۆز بۆ ناو مۆبایل شكستی هێنا، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه یه‌كه‌مین بوون چوونه بواری مۆبایلی هۆشمه‌نده‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 21 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاشان مۆبایلی له‌سه‌ر سیسته‌می ویندۆز له ساڵی 2000 بڵاو كرده‌وه، دواجاریش 2007 چوونه ڕكابه‌رییه‌وه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی ئه‌پڵ و گووگڵ، به‌ڵام هاوشێوه‌ی سیسته‌می بلاكبێری نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن.
پشكی ویندۆز فۆن له بازاڕه‌كاندا ناگاته 1%، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پشكی سیسته‌می ئه‌ندرۆید زیاتر له 73%ی به‌رهه‌مه‌كانی داگیر كردووه و دواتریش سیسته‌می ئای ئۆ ئێس دێت كه نزیكی 20%ی بازاڕی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌گه‌رچی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له ڕووی مۆبایلی هۆشمه‌نده‌وه شكستی هێنا، به‌ڵام هێشتا كۆمپانیای یه‌كه‌مه له ڕووی سیسته‌می به‌كارهێنه‌ر و ویندۆز له پێشه‌نگه.