ئاژانسه‌كانی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڕووسیا بۆ ساڵی داهاتوو فه‌یسبووك قه‌ده‌غه ده‌كات، چونكه هێشتا یاساكانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ڕێك نه‌خستووه و گومانیان له بنه‌مای تۆماركردنی زانیاریی به‌شداربووان هه‌یه.
ده‌سته‌ی "ڕووسكۆماندۆز"ی ڕووسی بۆ چاودێریی پێوه‌ندییه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ده‌یانه‌وێ سكاڵایه‌كی تر له‌سه‌ر فه‌یسبووك تۆمار بكه‌ن، چونكه یاساكانی ڕووسیای له‌باره‌ی تۆماركردنی زانیاریی به‌شداربووان پێشێل كردووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌ریكی نییه كه‌وتبێته ژێر به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه.
به‌پێی یاسایه‌ك كه كۆتای ساڵی 2014 ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا واژووی كردووه و ساڵی دواتر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه، هه‌ر ماڵپه‌ڕ و ده‌زگه‌یه‌كی میدیایی بیانی، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاساكانی ڕووسیا نه‌بێ، ئه‌وان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ده‌ن.
ئه‌لێكسانده‌ر زه‌خارۆف سه‌رۆكی ڕووسكۆماندۆز له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ پابه‌ندی یاساكان بن، ساڵی 2018 هه‌موو بنه‌ماكان ڕێك ده‌خه‌ین و ئه‌گه‌ر فه‌یسبووك پابه‌ند نه‌بێ، ئه‌وا بڕیاری داخستنی ده‌ده‌ین، بۆیه پێویسته یاساكانی به‌پێی بنه‌مای ڕووسیا جێبه‌جێ بكات.