ئایا ڕاستە ئەپڵیكەیشنی (صراحة) سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانەوە دەکات.؟


پرۆگرام و ئەپی " صراحة " یەکێکە لەو خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیانەی کە توانی لەماوەیەکی زۆر کەم دا ببێتە جێگەی سەرنج لەلایەن بەکارهێنەرانی ووڵاتانی عەرەبی و پاشان ووڵاتانی بیانیش بەڕێژەیەکی زۆر بەرچاو، دەتوانم بڵێم بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی کورد بەکاریان هێناوە بۆ وەرگرتنی بۆچونی کەسانی بەرانبەر لەڕوی کۆمەڵایەتی و لایەناکانی تری ژیانی ڕۆژانە. پسپۆرێکی بواری سکیوریتی تایبەت بە کۆمپانیای " Bishop Fox " بە ناوی " Zachary Julian " لە دۆکیومێنتێکی ڤیدۆی دا

بە بەکارهێنانی پرۆگرامی " burp suite professional " کە پرۆگرامێکی بەهێزی سکیوریتیە، دەسەلمێنێت کە پرۆگرامی " صراحة " لە کاتی بەکارهێناندا داتاو زانیاری کەسی دەدزێت و سیخوڕی بەسەر بەکار‌هێنەرانیەوە دەکات، پسپۆرەکە ئاماژە بەوە دەدات کە پرۆگرامەکە هەڵدەسێت بو کۆکردنەوەی زانیاری هاوڕێکانت و لەگەڵ تەواوی زانیاریەکانی تایبەت بە هەژمارەکەت و پاشان وێنەیەکی دەگوازێتەوە بۆ ئەو کۆمپیوتەر و سێرڤەرانەی کە دانراون بۆ بەرێوەبردنی پرۆگرامەکە. پرۆگرامی " صراحة " پرۆگرامێکی عەرەبی سعودیەو لەلایەن "زين الدين توفيق" بەرهەمهێنراوە، بەکارهێنەران لەڕێگەی پرۆگرامەکەوە دەتوانن بۆچون لەسەر یەکتری دەربرن بەبێ ئاشکراکردنی زانیاری تایبەت بە کەسایەتیان .

باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری ئەم کێشانە، دور کەوتنەوەیە لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە ئەپێک کە بەکاردەهێنرێت و پەیوەست دەکرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک و تویتر..هتد ، چونکە بەپێی ڕێنمای و یاساکانی زانستی ئاسایشی و سکیوریتی ئەلیکترۆنی هیچ ئەپێک بەبێ مەبەست و بێ بەرانبەر لەخۆوە دروست ناکرێت..!!؟  

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە