لەكاتی شەحنكردنەوەدا ئایفۆن 8 پلەسێك تەقیەوە


له‌ وڵاتی تایوان یەكەم حاڵەتی تەقینەوەی "ئایفۆن 8 پلەس"تۆمار كرا كه‌ لەكاتی شەحنكردنەوەیدا ته‌قیبه‌وه‌.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان: ئافره‌تێك لەشاری "تایتشونگ"ی تایبوان دوای ئەوەی "ئایفۆن 8 پلەس – 64 گێگا"ەكەی كردووە بە شەحنەوە، دوای ماوەیەك لەناكاو تەقیوەتەوە، به‌وته‌ی خۆی مۆبایلەكەی هیچ كێشەیەكی نەبووە پێشتر و تازە كڕیویەتی.

وتویه‌تیشی: مۆبایلەكەی سه‌دا حه‌فتای شەحنی تێدا بووە، كردوویەتی بە شەحنی ئەسڵی خۆشیەوە بەڵام دوای سێ خولەك دوای له‌شه‌حندانی تەقیوەتەوە.

سه‌رچاوه‌هه‌واڵیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌: ئامێرەكەیان بردووه‌ بۆ تاقیگە، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەهۆكاری تەقینەوەكەی بكرێت.
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە