25 بەشی نوێ لە ئەپی ڕێکخستنی iOS 11 کە پێویستە بیانزانی


ئەپڵ لە مانگی ٤ وەشانی نوێی iOS 11 بەشێوەی تاقیکاری بڵاوکردەوە بۆ گەشەپێدەران و بەکار‌هێنەران وە لە مانگی ٩ بە شێوەی فەرمی بڵاوکرایەوە بۆ هەموو ئەو ئامێرانە پشتگری 64bt ئەکەن. لەم وەشانە کۆمەڵێ گڕانکاری زۆر ڕوویدا هەر لە سکوێریتی هەتا ڕووکاری وەشانەکەش بە تەواوەتی گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە.
لێرە باسی 25 گۆڕانکاری ئەکەین لە ئەپی ڕیکخستن Setting کە پێویستە بیانزانی.

١- دەسکاری کردنی بەشی کۆنترۆڵ سەنتەر
control center featuers ios 11 5
لەم وەشانە نوێیە بەشی کۆنترۆڵ سەنتەر زۆرترین گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینیوە، لەم وەشانە ئەتوانی فرمانی زیاتری بۆ زیاد بکەیت و ئیشیان پێ بکەیت، وە ئەپڵ لەم وەشانە تایبەتمەندی فەرمانی خێرا 3D Touch زیادکردوە بۆ ئایفۆن 6 ئایفۆن 5S لە بەشی کۆنترۆڵ سەنتەر. وە بۆ دەسکاریکردنی پێویستە بچیتە Setting دواتر Control Center دواتر Customize Controls لێرە ئەتوانی دەسکاری بەشی کۆنترۆڵ سەنتەر بکەیت و فەرمانی بۆ زیاد بکەیت و کەمی بکیتەوە
iOS 11 New Settings Customize Control Center

٢- بێ ئاگا بوونی موبایلەکەت لە کاتی شۆفێری کردن
Do Not Disturb While Driving iOS 11
ئەم تایبەتمەندیەش لە وەشانی iOS 11 زیادکرا واتا کاتێ کە تۆ شۆفێری ئەکەیت و ئەم تایبەتمەندیە ئیش پێئەکەت ئەوا بۆ زیاتر سەلامەتیت هیچ ئاگاداریەکت پێ ناگات تا ئەو کاتەی خۆت ئەم تایبەتمەندیە ئەوەستێنی وە ئەگەر پەیوەندیشت بۆ بێت ئەوا خودکارانە موبایلەکە پەیوەندیەکە ئەگەڕێنێتەوە و نامەیەک بۆ ئەو کەسە ئەنێرێت کە پەیوەندی کردوە وە ئەتوانی دەسکاری نامەکەش بکەیت. بۆ دۆزینەوەی ئەم تایبەتمەندیە پێویستە بچیتە Setting دواتر Do not Distrub وە دواتر لە بەشی Active ئەتوانی دەسکاری بکەی.
iOS 11 New Settings Do Not Disturb While Driving

٣- بەشی خەزێنە یان زاکیرە
iOS 11 iPhone Storage settings
لەم وەشانە گۆڕانکاری بەسەر بەشی خەزێنە هاتووە کاتێ ئەچیتە Setting دواتر General دواتر iPhone or iPad Storage بەشێوەیەک جیاواز ئەپەکان و گۆڕانکاریەکانت نیشان ئەدات.

٤- ئاگادارکردنەوەی پڕبوونی خەزێنە و کوژانەوەی ئەپەکان بە شێوەیەکی خودکارانە
iOS 11 iPhone Storage Recommendations
هەر لە بەشی خەزێنە کاتێ نزیک ئەبێتەوە لە پڕ بوون ئەوا بەشێوەیەکی خودکارانە سیستەمەکە ئەو ئەپانە ئەکوژێنێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەکار نەهاتوون و وەک ئەوە وایە کە ئەپەکەت سڕیبێتەوە وە بۆ دووبارە ئیش پێکردنەوەی ئەچیتە ئەپەکە و ئیش پێ ئەکەیتەوە.

٥- وەستانی ئەپەکان لە ئیش کردن پاش لاچوون لەسەری
iOS 11 background app refresh
لەم وەشانە نوێیە ئەگەر بچینە General دواتر Background App Refresh ئەتوانین ئەو ئەپانە دیاری بکەین کە کاتێک لا چوین لەسەری ئیتر لە ئیشکردن بوەستن بەمەش قورسایەکەی کەمتر ئەکەوێتە سەر موبایلەکە و هێڵی ئینتەرنێتەکە.

٦- کوژاندنەوەی موبایلەکە بەبێ دوگمەی پاوەر
iOS 11 New Settings Shut Down button in General
ئەگەر بچینە General لە خواری خوارەوە ئەبینین لە ژێر بەشی ڕێست دوگمەی کوژاندنەوەی مبایل زیادکراوە ئەمەش زۆر باشە بۆ ئەو موبایلانەی کە دوگمەی پاوەریان لە ئیش کەوتوە.

٧- زایدکردنی بەشی AirDrop لە General
iOS 11 Enable AirDrop Control Center 3
لە وەشانەکانی پێشوو بەشی AirDrop تەنگا لە کۆنترۆڵ سەنتەر هەبوو بەڵام لەم وەشانە لەبەشی General بەشێکی بۆ زیادکراوە.

٨- زیادکردنی بەشی Multitasking و بەشی Dock بۆ General لە ئایپاد
iOS 11 New Settings multtiasking and dock iPad
لەم وەشانە نوێیە گۆڕانکاری کراوە لە بەشی دۆک و مەڵتی تاسکینگ کە ئەم ٢ بەشە زیاد کراون لە General و ئەتوانی دەسکاری بکەی.

٩- تێکەڵ کردنی بەشی Siri لەگەڵ Search Section لە یەک بەشدا بە ناوی Siri & Search
iOS 11 New Settings Siri and Search
لەم وەشانە هەردوو بەشی Siri و Search Section کراون بە یەک بەش لە Setting بە ناوی Siri & Search

١٠- بەشی فریاکەوتنی خێرا بە شێوەیەکی تازە
iOS 11 New Settings Emergency SOS
ئەم بەشە بەتەواوی نوێکراوەتەوە و ئێستا ئەتوانی دەسکاری بکەیت و چۆنێت بەکارهێنانەکەی بە ویستی خۆت ڕێک بخەیت

١١- وەستاندنی لە خۆوە کراونەوەی ڤیدیۆ لە ئەپ ستۆر
disable auto play App Store ios 11 1
هەروەک و پێشتر وتمان کە لەم وەشانە سەرجەم بەشەکان بە تەواوی نوێ کراونەتەوە و هەروەها ئەپی AppStore بەهەمان شێوە نوێ کراوەتەوە وە کاتێک لە AppStore ئەچیتە سەر ئەپێک کە لە پشتەوەی ڤیدیۆ هەبێت ئەوا خودکارانە ڤیدیۆکە ئەکرێتەوە بەڵام لە Setting ئەتوانی ئەم کردارە بوەستێنی وەک لە وێنەکە دیارە.

١٢- وەستاندنی هەڵسەنگاندنی ئەپەکان و پیاچونەوەکانی AppStore لە Setting
iOS 11 Disable App Store Rating Popups 2
هەروەک لە خاڵی پێشوو ئاماژەمان پێکرد کە ئەپی ئەپستۆر گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە وە هەروەها لە Setting ئەتوانی بەشی هەڵسەنگاندن و پیچونەوەکان بوەستێنی لە ئەپستۆر.

١٣- دانانی ئەکاونتی نوێ جگە لە ئایکڵاود
iOS 11 New Settings Accounts and Passwords
لە Setting بەشیک زیاد کراوە بە ناوی Accounts & Passwords کە ئەتوانی جگە لە ئایکڵاود ئەکاونتی دیکە وەک سکوێریتی بەکاربێنی.


١٤- نەهاتنی ئەو نامانەی کە مەترسیدارن 
iOS 11 Messages Features 6
ئەپڵ لەم وەشانە لە بەشی نامەکان لە ڕێکخستنی موبایلەکەت بەشێکی تازەی زیادکردوە وەک لە وێنەکە دیارە ئەویش بریتیە لەوەی کە موبایلەکە خودکارانە ئەو نامانە ئەسڕێتەوە کە مەترسیداربن.

١٥- زیادکردنی بەشی Live Photos بۆ FaceTime
iOS 11 New Settings FaceTime Live Photos
ئەپڵ تایبەتمەندی Live Photosی بۆ ئەپی FaceTime زیاد کرد کە ئەتوانی لە کاتی پەیوەندی بەکاریبێنی وە لە Setting ئەتوانی ئەم تایبەتمەندیە ئیش پێ بکەی

١٦- زیادکردنی ٣ تایبەتمەندی دیکە بۆ سەفاری
iOS 11 New Settings Safari Settings
ئەپڵ لەم وەشانە ٣ تایبەتمەندی دیکەی بۆ سەفاری زیادکردوە کە خودکارانە خۆیان ئیش ئەکەن بەڵام بۆ کوژاندنەوەی پێویستە بچیتە Settings دواتر Safari دواتر ٣ تایبەتمەندیە نوێیەکە ئەبینی ئەوانیش Prevent Cross-Site Tracking, Block All Cookies, Camera & Microphone Access.

١٧- گواستنەوە وێنە و ڤیدیۆ بۆ کۆمپیتەر
iOS 11 New Settings Photos Transfer Originals
ئەپڵ لەم وەشانە شێوەی وێنەکانی لە JPG گۆڕی بۆ HEIF کە هەمان دیقە و جوانی پێشووی هەیە و قەبارەشی کەمترە لە پێشوو وە لە کاتی گواستنەوەی بۆ کۆمپیتەر خودکارانە ئەگۆڕێتەوە بۆ JPG بەڵام بۆ ڕێگری لەمە ئەتوانی لە بەشی Photos لە خوار خوارەوە Automatic بگۆڕی بۆ Keep Originals بەمەش وێنەکانت تێک ناچن

١٨- تایبەتمەندی QR Code
iOS 11 New Settings Disable QR Code Scanning
ئەپڵ لەم وەشانە تایبەتمەندی QR Code زیادکرد کە ئەتوانی لە ڕێی کامێرای موبایلەکەتەوە ئەو جۆرە کۆدانە سکان بکەیت و موبایلەکە ئەتوانێ بیان خوێنێتەوە وە بۆ کوژاندنەوە یاخود گەڵکردنی پێویستە بچیتە بەشی Camera لەوێ دەسکاری بکەی

١٩- کوژاندنەوەی Game Center بە تەواوی
iOS 11 Disable Game Center 2
ئەپڵ لەم وەشانە ڕێگەی بەبەکارهێنەرانی داوە تا بتوانن بە تەواوی ئەپی Game Center بکوژێننەوە بۆ ئەمەش پێویستە بچیتە بەشی Game Center لەوێ بیکوژێنیتەوە.

٢٠- دۆزینەوەی ئەپە ٣٢ بتەکان
iOS 11 Check for 32 Bit Apps 4
وەک ئاشکرایە کە وەشانی iOS 11 تەنها بۆ ئامێرە ٦٤ بتەکان ئەبێت و بۆ ئامێرە ٣٢ بتەکان نابێت وە هەروەها ئەم وەشانە پشتگیری ئو ئەپانە ناکات کە ٣٢ بتن وە بۆ بینینی ئەو ئەپانەی ٣٢ بتن پیویستە بچیتە بەشی General دواتر About دواتر Applications وە لێرە هەموو ئەوئەپانەت پیشان ئەدات کە لە موبایلەکەتن و ٣٢ بتن.

٢١- بەرز و نزمی ڕوونی ڕوونما (شاشە)
ئەپڵ لەم وەشانە تایبەتمەندی ڕوناکی ڕوونمای خودکار لە بەشی Display & Brightness گواستۆتەوە بۆ بەشی Accessibility وە لەوێ لەبەشی Display Accommodations دایناوە.

٢٢- تایبەتمەندی Smart Invert
iOS 11 Secret Dark Mode Smart Invert 5
ئەپڵ لەم وەشانە تایبەتمەندی Smart Invert ی زیادکرد کە زۆر نزیکە لە شێوازی تاریک Dark Mode وە بۆ ئیشپێکردنی ئەم شێوازە ناوێیە پێویستە بچیتە بەشی General دواتر Accessibility دواتر Display & Accommodations دواتر Invert Colours دواتر لێرە ئیش بەم تایبەتمەندیە بکەیت یان بیکوژێنیتەوە.

٢٣- نوسین لە سیری
iOS 11 How to Type to Siri iPhone 4
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندیەکان iOS 11 بریتیە لە نوسین لە ناو سیری بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندی ئیشبکات پێویستە بچیتە General دواتر Accessibility وە دواتر Siri لەوێ ئەتوانی ئەم تایبەتمەندیە ئیش پێ بکەیت یان بیکوژێنیتەوە.

٢٤- خودکارانە جوابدانەوەی پەیوەندیەکان
iOS 11 Auto Answer Phone Calls 5
هەروەها یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لەوەی کە ئەتوانی هەرکاتێک پەیوەندیت پێوە کرا موبایلەکە خۆی جواب باتەوە وە خۆشت کاتەکەی بۆ دا ئەنێیت بۆ ئیشپێکردنی ئەم تایبەتمەندیە پێویستە بچیتە General دواتر Accessibility وە دواتر Call Audio Routing وە دواتر Auto-Answer Calling لێرە ئەتوانی ئیش بەم تایبەتمەندیە بکەیت و کاتەکەی بۆ دانێیت.

٢٥- پیشان نەدانی نوسینی ئاگاداریەکان
iOS 11 Notification Preview Example
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە بەشێکی تازە کە لە بەشی Notification زیادکراوە وە کاری ئەم بەشە ئەوە کە کاتێک بۆ نمونە نامەیەکت لە مەسنجەرەوە پێ ئەگات بەشێکی نامەکە دیارە بەڵام لەم بەشە ئەتوانی ئەوەش نەهێڵی تەنها ئەنوسرێت Notification وەک لە وێنەکەی سەرەوە دیارە، بۆ ئیش پێکردنی ئەم تایبەتمەندیە پیویستە بچیتە بەشی Notification دواتر بەشی Show Previews وە ئەتوانی لێرە وای لێبکەیت تەنها کە موبایلەکە کرابێتەوە وابێت یان هەموو کات وابێت یان هیچکاتێک وا نەبێت
iOS 11 Disable Notification Previews 3

ئەمە ٢٥ گۆڕانکاری بوو لە ئەپی ڕێکخستەن (Settings) تۆ کام گۆڕانکاریت بە دڵ بوو لە کۆمێنت بینوسە

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە