کۆمەڵی وێنەی ترسناکی ڕاستەقینە + ڕونکردنەوە تکایە +18


سەیر و سەمەرە 
بێگومان لە زۆربەی سۆشیاڵ میدیاکان بابەتی ترسناکی زۆرمان بینیوە جا دەربارەی هەر شتێك بێت
وەکو بابەتێکی تازە حەزم کرد بەشێکی سەیر و سەمەرە بکەمەوە.

=====================================
وێنە کۆنەکان
زۆربەمان وێنەی کۆنمان بینیوە
هەندێکمان وەکو یادگارییەك سەیری دەکەین
هەندێکی تر وەكو ناخۆشییەك
هەندێکی تر وەکو زانیارییەك
ئەوەی من بۆ ئێوەم هێناوە دوو وێنەی سەیری ترسناکە

لە وێنەی یەکەمدا

کەسێك وێنەیەکی منداڵێك دەگرێت بەشێوەیەکی ئاسایی بەڵام کاتێك سەیری وێنەکە دەیکەن شتێکی نامۆ دەردەکەوێت ئەویش سێبەری کەسێکە کە لەسەر چۆك ڕاکشاوە و وەك ئەوەی بلێی تارماییەکی بریندار بێت بەڵام ئەمە نەزانراوە چییە!؟

_______________________________
وە
لە وێنەی دووەمدا

ژن و پیاوێکی پیر دەبینین کە (قەساب)ـن وە چەند پارچە گۆشتێك لەبەردەمیاندایە بەڵام ئەوەی زۆر سەیرە سەرێکی بێ لاشەیە لەسەر ئەو مێزەی کە گۆشتەکانی لەسەر پارچە کراوە !!!
تەنها ئەمە نییە بەڵکو منداڵێکی تر لەلای دەستی چەپی پیرە ژنەکەدا هەیە ئەویش لەوە دەچێت کە بە چەقۆ بریندار کرابێت وە زۆربەی بەشەکانی جەستەی لێکراوەتەوە.


_____________________
وە لە وێنەی سێیەمدا

خێزانێکن وێنەیەکی خێزانی دەگرن لەکاتی نانخواردندا
وە تاوەکو ئێستا نەزانراوە وێنەی ئەم شتەی کە وەك پیاوێکی مردوو بە پەردەکە شۆڕ بۆتەوە چییە ؟
________________________
لە وێنەی چوارەمدا

ئەم وێنەیەیان وێنەیەکی زۆر کۆن نییە تەنها وەکو یەكێک لە وێنەکانی تر کەمێك ترسناکە

وێنەی ئافرەتێکە لە مارکێتێکە
وێنەکە لە ڕێگای کامێرای چاودێرییەوە گیراوە وە هەروەها ئەو شتە سەیرەی کە دەرکەووتووە سەری ئافرەتەکەیە وەك ئەوەی بڵێی سەری شکاوە و بەرەو ئاسمان بەرز بۆتەوە.

لە وێنەی پێنجەمدا

نەخۆشخانەیەك دەبینین
بێ گومان نەخۆشخانە شوێنی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانە و بۆ چارەسەرکردنی پەك کەوتە و نەخۆش و بریندارانە.
بەڵام
ئەمەی ئێستا دەیبینین چەند مێزێکی نەخۆشەکانە بەڵام بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بەکارنەهاتووە
بەڵکو بۆ کوشتنی ئەو نەخۆشانە بەکارهاتووە وە لەشوێنی ئەوەی کەلووپەلی چارەسەرکردن کەلوپەلی بڕین و پارچەکردنیان داناوە ئەمەش وێنەیەکی جەستە مردووەکانە
لە لایەکی ترەوە جەستەکان وشك دەکرانەوە و تاقی کردنەوەیان لەسەر دەکرا.


Anas Qahar Mustafa



x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە