تایبەتمەندیەکی ناوازەی iOS 11 دڵنیابە لەوەی نەتزانیوە



ئەپڵ لە مانگی 4ی ئەمساڵ لە کۆنگرەی خۆی وەشانی نوێی iOS 11ی بەشێوەی تاقیکاری بڵاوکردەوە بۆ گەشەپێدەران و خەڵکی کە تا ئێستا 9 وەشانی تاقیکاری بۆ گەشەپیدەران بڵاوکردۆتەوە. وەکو لای هەموان ئاشکرایە لە iOS 11 گۆڕانکاری گەورە و ناوازە کراون. بەڵام هەر لەو کۆنگرەیە ئەپڵ تایبەتمەندیەکی نوێی بە ناوی ARKit بڵاوکردەوە کە ئەمەش تایبەتە بە گەشەپێدەران.

ARKit چیە؟
تایبەتمەندی ARKit جیهانێکی خەیاڵییە کە بە هۆیەوە بە نموونە تۆ ئەتوانی دیزاینی ژورێک بکەی واتا کاتێ ئەپی ARKit ئەکەیتەوە وەک ئەوەیە کە کامێرای موبایلەکەت کردبێتەوە بۆ وێنە گرتن بەڵام لە ڕاستی وا نیە تۆ ئەتوانی شت زیاد بکەی بۆ ئەو شوێنانەی کە خۆت مەبەستن ڕونکردنەوەی زیاتر لەم ڤیدیۆیە ئەبینن و هەمووتان لە تایبەتمەندیەکە تێ ئەگەن.

چۆنێتی داگرتنی؟
ئەم تایبەتمەندیە بە شێوەی تاقیکاریە بۆ گەشەپێدەران و تەنها لە iOS 11 کار ئەکات لە ئایفۆن و ئایپاد. وە بۆ داگرتنی پێویستە تۆ کەسێکی تا ڕادەیەک شارەزا بیت، پێویستە سەرەتا کۆتا وەشانی xCode داگرن بۆ کۆمپیتەرەکانتان لەم بەستەرەی خوارەوە دایگرن.

پاشان ئەپی ARKit داگرن بۆ کۆمپیتەر لەم بەستەرەی خوارەوە پاشان لەوێوە ئەتوانن بیکەنە ناو ئایفۆن یاخود ئایپادەکانتان
ARKit Download

ڕونکردنەوەی زیاتر لەسەر چۆنێتی داگرتنەکەی لەم ڤیدیۆیە ببینن.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە