وەشانی نوێی iOS 11.1 Beta 1 لەگەڵ تەواوی گۆڕانکاریەکانی


ئەپڵ تەنها هەفتەیەکە وەشانی iOS 11 بەفەرمی بڵاوکردۆتەوە بەڵام لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 2 وەشانی نوێی بڵاوکردەوە کە ئەوانیش بریتین لە iOS 11.0.1 کە دوێنێ شەو بڵاوی کردەوە لەگەڵ وەشانی iOS 11.1 Beta 1 کە ئەمیان ئەمشەو بڵاویکردەوە.
ئەم وەشانە جارێ بەشێوەی تاقیکاریە بۆ گەشەپێدەران، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە قەبارەی ئەم وەشان زیاتر لە 2  گێگایە کە ئەمەش مانای ئەوە ئەگەیەنێت کە گۆڕانکاری زۆری تیاکراوە لە چاو وەشانی پێشوو، وە ئەوەی جێگای سەرنجە لەم وەشانە جوڵەی ئەنیمەیشن خێراتر کراوە لە چاو وەشانی پێشوو.
دوای بڵاوکردنەوەی iOS 11 لەلایەن ئەپڵەوە ڕەخنەیەکی زۆر لە وەشانەکە گیرا بەوەی کە کێشەی زۆرە بۆیە ئەپڵ وا بەخێرای وەشانی نوێی بڵاو کردەوە کە لە وەشانی iOS 11.0.1 بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر کرابوو بەڵام بەشێکیان چارەسەر نەکرابوو لەوانە کارش بوونی بەشێک لە ئەپەکان.

بۆ بینینی تەواوی گۆڕانکاریەکانی وەشانی iOS 11.1 Beta 1 بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن
ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە