وەشانی نوێی iOS 11.0.1 تەواوی زانیاریەکانی


ئەپڵ لە ١٩ی ئەم مانگە واتا ٧ ڕۆژ پێش ئێستا وەشانی iOS 11 بە فەرمی بڵاو کردوە بۆ ئامێرەکانی 64bt، بەڵام لەگەڵ بڵاو بوونەوەی وەشانەکە ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا لەبەر خراپی و زوو دابەزینی بارگەی پاتریەکەی و کراش بوونی ئەپەکانی.

وە ئەمشەو ئەپڵ وەشانی نوێی iOS 11.0.1 بڵاو کردەوە کە هیچ گۆڕانکاریەکی تیا نەکراوە و تەنها بەشێک لە کێشەكانی وەشانی پێشوو چارەسەر کراوە کە هێشتا دیار نیە کام کێشە چارەسەر کراوە بەڵام لە چەن ڕۆژی دواتر ئەزانین، بەڵام زۆربەی یوتوبەرەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئەم وەشانە نوێیە داگرن.

بەڵام ئەپڵ هێشتا کێشەی کراش بوونی بەشێک لە ئەپەکانی چارەسەر نەکردوە وەک لەم ڤیدیۆیە دیارە

هیوادارین ئەگەر کێشەیەک لای تۆ چارەسەر بووە لە کۆمێنت بینوسیت تا هەموولا سوودمەند بن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە