چۆنێتی داگرتنی iOS 11 بێتا 10 لەگەڵ تەواوی گۆڕانکاریەکانی


دوێنێ ئەپڵ دەیەم وەشانی تاقیکاری لە iOS 11 بڵاوکردەوە بۆ گەشەپێدەران کە ئەمەش کۆتا وەشانی تاقیکاری ئەبێت بۆ iOS 11 و لەهەفتەی داهاتوو بەفەرمی بەردەست ئەبێت بۆ هەموو ئامێرە 64 بتەکان، وە قەبارەی ئەم وەشانە تەنها 41 مێگا بایتە کە ئەمەش مانای ئەوەیە گۆڕانکاری زۆر زۆر کەم تیاکراوە لە چاو وەشانی بێتا 9.

چۆنێتی داگرتنی iOS 11 بێتا 9

بۆ ئەوانەی کە پێشتر وەشانیان بەرزکردۆتەوە بۆ iOS 11
تەنها بچنە ئەپی ڕێکخستن (Settings) دواتر بەشی گشتی (General) وە دواتر بەشی بەرزکردنەوەی وەشان (Software Updates) لەوێ ئەبیننن داوای بەرزکردنەوەی وەشان ئەکات بۆ بێتا 10.

بۆ ئەوانەی یەکەم جارە وەشان ئەکەن بە iOS 11
١- کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن
٢- پاشان کلیک لە (iOS 11 (Beta 10 بکەن
٣- پرۆفایلەکە دابەزێنن بە کلیک کردن لە install
٤- پاش دابەزاندن داوا ئەکات موبایلەکە ڕێستارت بکەن بۆیە کلیک لە Reboot بکەن
٥- پاش هەڵبوونەوەی موبایلەکە بچنە بەشی بەرزکردنەوەی وەشان (Software Updates) لەوێ ئەبینن داوای بەرزکردنەوەی وەشان ئەکات

فەرموون بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن بۆ بینینی تەواوی گۆڕانکاریەکانی ئەم وەشانە


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە