لەڕێگەی كامێرەی مۆبایلەكەتەوە پشكنینی نەزۆكی ئەنجام بدە - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

Header Ads

Live Tv

لەڕێگەی كامێرەی مۆبایلەكەتەوە پشكنینی نەزۆكی ئەنجام بدە


ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان بەھۆی نەزۆکییەوە ژیانیان لێ تاڵ بووە و زۆرجار ھەندێک لە پیاوان شەرم دەکەن لە چوونە لای پزیشک

بۆ ئەو مەبەستە چەند شارەزایەکی زانکۆی ئێلینۆی لە شیکاگۆ جۆرە کامێرایەکیان درووستکردووە کە رێگە دەدات بەپیاوان خۆیان لەماڵەوە پشکنینی نەزۆکی بکەن، ئەو کامێرا نوێیە دەبەسترێت لەشوێنی کامێرای مۆبایل و توانای ھەیە ٥٥٥ جار سپێرم گەورە بکات

ھاوکات پیاوان دەتوانن بەو کامێرایە وێنەی سپێرمەکەیان بگرن یان گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار بکەن و دواتر بینێرن بۆ پزیشکەکەیان و بە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەر پشکنینی بۆ دەکەن و دەزانن کەسەکە نەزۆکە یان نا، ھەروەھا ئەو ئامێرە کارەکان زۆر ئاسانتر دەکات و لە چەند وڵاتێکی وەک ژاپۆن و ئەمەریکا دەستدەکەوێت و لەماوەیەکی کەمدا دەگاتە ھەموو جیھان
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
من بەڵێن صديق ماوەی ٤ ساڵە نوسەری تەكنەلۆژیام لە پێگە و ماڵپەڕە كوردیەكان لەساڵی ٢٠١٥ وە دەستم بەوەرگێڕان كردووە لە زمانی كوردی سۆرانی