نوێترین ڤیدیۆی ئەپڵ پارک بڵاوکرایەوە و هۆڵی ستیڤ جۆبس ئامادەیە بۆ کۆنگرە


پرۆژەی ئەپڵ پارک بەرەو تەواو بوون ئەچێت و تێیدا هۆڵی کەسایەتی کۆچکردوو ستیڤ جۆبس Steve Jobs بە تەواوی ئامادەیە بۆ کۆنگرەکەی هەفتەی داهاتوو کە تێیدا ئەپڵ نوێترین بەرهەمەکانی خۆی بڵاو ئەکاتەوە کە دیارترینیان بریتیە لە ئایفۆن 8.



وەک لە ڤیدیۆکە دەرەکەوێ ئەپڵ پارک نزیکە لە تەواو بوون و هۆڵی ستیڤ جۆبس کە ئەمساڵ کۆنگرەی تیا ئەکرێ بە تەواوی ئامادەیە.
هۆڵی ستیڤ جۆبس بەرزیەکەی 20 پێیە و تەواوی دەوروبەری لە شوشە پێکهاتووە ڕوبەرەکەی 120,000 پێ چوارگۆشەیە و جێگەی 1000 کەس ئەبێتەوە بۆ دانیشتن.

ئەپڵ وەکو ڕێزێک بۆ دروستکەری کۆمپانیەکە ستیڤ جۆبس ئەم هۆڵەی بە ناوی ئەوەوە ناو ناوە، کە خۆشی دیزاینی ئەپڵ پارکی کردوە پێش مردنی لە ساڵی 2011.

ئەپڵ لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە یەکەمین کۆنگرەی خۆی لەو شوێنە ئەکات و هەفتەی پێشوو بانگێشتنامەیان بۆ میدیاکان نارد.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە