* پڕۆگرامساز یاخوود کاری پڕۆگرامینگ؟


* پڕۆگرامساز یاخوود کاری پڕۆگرامینگ؟
کاری پڕۆگرامینگ یەک لە کارە قورسەکانە و ئەوانەی تێگەیشتنیان هەیە کەسانێکی بیر ورد و بەهێزن، بە ساڵێک و دووان هیچ تێناگەیت و ناتوانیت هیچ بکەیت، تەنها توشی شۆک دەبیت، بۆ تێگەیشتن لەم بوارە پێویستە کەسایەتی دیاریکراو ئاستێکی تێگەشتنی فیکری بەرزی هەبێت، گرنگتر لەوە توانا و تاقەت و خۆڕاگریی هەبێت، داهێنان و فیکری نوێی هەبێت، کەسێک کە خۆڕاگری و تاقەتی نەبێت ئەتوانێت بە خێرایی شتێک بکات بەڵام ئەوەی دەیکات کاریگەری نابێت و زوو وازدەهێنێت، چونکە ئەمە وەک هیچ کارێکی دیکە نیە، تۆ تێڕوانێک لە خەیاڵەوە ئەکەیت بە واقع کە بەمە دەڵێن پێشکەوتووترین بەشی تەکنەلۆژیا، کە زۆرترین حاڵەتی هەڵە و جێبەجێنەکردن ڕوودەدات کە فشار و سترێسی زۆرن تەنها کەسانێک بەرگەی دەگرن کە بەڕاستی خۆڕاگر و بەهێزن.

گرنگ نیە کەسایەتی دیاریکراو لەم بوارە بڕوانامەی هەبێت چونکە فێربوونی پڕۆگرامینگ وەک زمان وایە، ئەشێت تۆ زمانێک بزانیت لەدەرەوەی سیاستماتێکی دیاریکراو، چونکە لە بنەڕەتا کەوتۆتە سەر بیرکردنەوە و ئەداکردن، تەنیا ئەزموونێک نیە بە چەند ساڵێک هەتبێت بەڵکو بیرکردنەوەیە، جێبەجێکردنە، مامەڵەکردنە.

هەموو ئەوەی لە سیستەماتیکدا فێردەبیت دیاریکراوە، سنوورێکی لاوازە کە تەنها کات بەریە بەڵام سوودی زۆری هەیە بۆ دروستکردنی کەسایەتیەکی ڕێکخراو بۆ پڕۆگرامسازەکە یاخوود دروستکردنی بڕوابوونێکی تەواو بەخۆیی، بەڵام باشترینەکان و ئەوانەی دەیانەوێت لە ئاستی پێشکەوتودا مامەڵە بکەن دەبێت سەرەتا بە هاکەزایی فێربن و دواتر پەل بۆ سیاستماتیکی فێربوون بهاوێژن، ئەگرنا هەستی داهێنانەیان بۆ بوارەکە نابێت و تەنها ڕووبەڕوی سترێس و فشار دەبنەوە کە تێنەگیشتن و قوڵی بوارەکە دێتە پێش چاو، لەڕاستیشدا ئەگەر تێبگەیت ئەو هەستەت نابێت و وردبین و ئاسان دەڕوانیت.

کەسێک کە سەرەتا پەل بهاوێژێت بۆ ئەم بوارە زۆرترین چێژ لە شتی سادە وەردەگرێت لەجیاتی شتی ئاڵۆز، بە کردەیش ئاستی کەسەکە بەرزتر ئەکاتەوە لە کەسێکی ئاسایی، زۆرکاتێک پڕۆگرامسازەکان کەسایەتیەکی زیرەک و لێهاتوون بە بوارەکەی خۆیان و ئەشێت بتوانن کاریگەری و باوەڕبوون بگۆڕن بە لۆژیکێکی بەکارهێنراوی تەکنەلۆژیی.

* پڕۆگرامینگ چۆن دابەشدەکرێت و چەند زمان هەیە؟

زمانەکان بێسنوورن، هاوپۆل دەکرێن و دابەشکرێن بەسەر (وێب و ڕەقەکاڵا) خۆی لە خۆیدا وێب پڕۆگرامینگ چەندان زمانی هەیە و ڕەقەکاڵاش چەندانی هەیە، بەگشتی زمانەکانی نەخشە و Layout ئاسانن بەڵام زمانە بزۆکەکان و ئەوانەی نوێبوونەوەیان تێدایە بەجۆرێک قورسن (بە زمانی مرۆڤەکان دەشوبهێنرێن بۆ فێربوون)
چەند نموونەش هەیە وەک php بۆ وێب، #c بۆ ڕەقەکاڵا.

* شێوەی فێربوون؟

باشترین فێربوون سەرەتا هاکەزایی و بێسەروبەرییە، ئەگەر بەم جۆرە داخڵ بیت و دواتر کاربکەیت بۆ فێربوون بە ئەکادمی ئەوە تۆ نایابترینت کردووە، لەداهاتوودا ئەتوانیت پڕۆژە ئامادەکان بە خواست و ویستی خۆت، بە پێی پێویستی دەسکاریی بکەیت.

* ئەکرێت بەبێ بوون بە پڕۆگرامساز پڕۆژەمان هەبێت؟

بەڵێ، گرنگ نیە و پێویستیش ناکات بۆ بوونی پڕۆژەیەک تۆ کاری پڕۆگرامینگ بزانیت بەڵام گرنگە لە کارەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان تێبگەیت، واتا تەنها تێگەیشتنت هەبێت و بتوانیت سوود وەربگریت و پڕۆژە ئامادەکان دەسکاریی بکەیت، لەگەڵ خواست و، داواکاری و پێویستیت بیگونجێت.
بەهیوای سوود 
ئامادەکردنی هەڵگورد حوسێن 
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە