چۆنێتی دابەزاندنی ڤیدیۆکانی فەیسبووک بۆ ئایفۆن بێ سیدیا


وەک ئاشکرایە لای هەموومان فەیسبووک پڕ بەکار‌ینەرترین تۆڕی کۆمەڵایەتیە لە جیهان، ڕۆژانە هەزارەها ڤیدیۆ لەو تؤڕە بڵاو ئەکرێتەوە وە لەوانەیە تۆ بوشێکی ئەو ڤیدیۆیانەت بە دڵ بێت و حەزبکەی دایانگری بۆ موبایلەکەت بەڵام ڕێگەیەک شک نابەی، بۆیە ئێمە چۆنێتی دابەزاندنی ڤیدیۆی فەیسبووکتان بۆ ڕون ئەکەینەوە.

چۆنێتی داگرتنی ڤیدیۆکانی فەیسبووک
١- فەیسبووک بکەوە لە موبایلەکەت.
٢- بچۆ سەر ئەو ڤیدیۆیەی کە ئەتەوێ دایگری بۆ موبایلەکەت
٣- کلیک لە share بکە پاشان copy link

٤- ئەم ئەپە داگرە لە ئەپ ستۆر Browser and File Manager for Documents



٥- پاش داگرتنی ئەپەکە بیکەوە و بچۆ ئەم وێبسایتە pickvideo.net

٦- کلیک لە ئایکۆنی فەیسبووک بکە

٧- لیبکی ئەو ڤیدیۆیە دابنێ کە پێشتر کۆپیت کردبوو پاشان کلیک لە هێمای داگرتن بکە

٨- کلیک لە download بکە

٩- ئێستا ئەبینی ڤیدیۆکە دەس ئەکا بە دابەزین

١٠- پاشان هەر لە ناو ئەو ئەپە بچۆ بەشی file  ڤیدیۆکە ئەبینی کە دابەزیوە

وە ئەگەر ئەتەوێ ڤیدیۆکە بکەیتە ناو کامێرا رۆڵ ئەوا ئەم هەنگاوانە بکە
١- کلیک لەو ٣ نوکتەیە بکە لە تەنیشت ڤیدیۆکە پاشان کلیک لە open in بکە 

٢- کلیک لە save video بکە کە لە خوارەوە دەرەچیت


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS


x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە