ڕاپۆرتیکی پوخت و لەسەر یوتووب ودەرخستی چەند راستیەک تۆمارکردنی ژمارە خەیاڵیەکانی .


بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
هەروەك دەزانین ڕۆژانە سەدان هەزار خەڵك لە سەراپای جیهان سەردانی ماڵپەڕی یوتیوب دەکەن , جا چی بۆ خۆشی بێت یان بۆ کاری پێویست و زانیاری وەرگرتن.

بینەر دەتوانێت لە تەواوی لایەنە جیاوازەکان دەیان ڤیدیۆیی دەستکەوێت , هەر لە موحارەزەی ئەکادیمی و بابەتی زانستی و وتار و هەواڵ و ڕووداوی تۆمارکراوەوە , بگرە تا لایەنی تەرفیهی و گۆرانی و فلیمی کارتۆن ... هتد... بەتەواوی زمانەکان.

بەڵام ئەوەی من لەم وتارەمدا مەبەستمە دەرخستنی چەند ڕاستییەك و تۆمارکردنی ژمارە خەیاڵییەکانی یوتیوبە , بۆیە هەندێکییان لەخوارەوەدا بۆ ئێوە دەخەمە ڕوو :

• پێگەی یووتیووب لە ساڵی 2005 لەسەر دەستی هەریەك لە '' #چاد_هیڕلی '' , '' #ستیڤن_ڤان '' , " #جاود_کریم " دامەزراوە , کە هەرسێکیان پێشتر فەرمانبەری کۆمپانیای (Pay Pal)ـــی تایبەت بە پارەدان بوون لە تۆڕی ئینتەرنێت.

1-Chad Hurley
2-Steven Van
3-Jawed Karim

• سەرەتای یوتیوب ئەو شێوەیەی نەبوو , کە ئێستا هەیە , بەڵکو وەك پێگــــەیەکی تایبەت بە بەستنی ژووان بوو بۆ کوڕان و کچان لەژێر نـــــــــــاونیشانی (Tune in Hook Up) , دواتر گۆڕدرا بوو بەوەی کە ئێستا هەیە.

• سەرهەڵدانی بیرۆکەی دروستبوونی یوتیوب بۆ ئەو شێوەیەی ئێستا , لە دوو ڕووداودا خۆی دەبینێتەوە;

ـ1- یەکەمیان :- گەڕان بەدوای گرتە ڤیدیۆیەکی گۆرانیبێژی ئەمریکی " #جانێت_جاکسۆن " بوو.

ـ2- دووەمیان :-دانانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بوو لەلایەن هەریەكە لە چاد هیڕلی و ستیڤن ڤین بۆ خۆشی لە تۆڕی ئینتەرنێت , کە لە یەکێك لە یانەکانی تایبەت بە کات بەسەربردن گرتبوویان.

• یەکەمین گرتە ڤیدیۆ لەلایەن دامەزرێنەر جاود کریم بە ناوی (Me at The Zoo) دانراوە , کە لە 18 چرکە پێکهاتووە و لە یەکێك لە باخچەکانی ئاژەڵان لە ساندیگۆی ولایەتی کالیفۆڕنیا گیراوە , تا ئێستا 39 ملیۆن جار سەیرکراوە و زیاتر لە 735 هەزار لایکی بۆ هاتووە ئەگەر حەزدەکەیت سەیری بکەی لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بیبینە.


• لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2006 کۆمپانیای Google بە بڕی 1.65 ملیار دۆلار بوو بە خاوەنی ئەو پێگەیە.

• درێژترین ڤیدیۆ لە یوتیوب دانرابێت ماوەکەی 596:31:21 کاتژمێر و نیوە , پێویستی بە بیست و چوار ڕۆژ و نیوە بۆ تەواو سەیرکردنی و تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەیە.



• وشەی (?How To) زۆرترین بەکارهێنەری هەیە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکان.

• لە ساڵی 2011 ژمارەی سەیر کردنی ڤیدیۆکانی یوتیوب خەیاڵی بووە , کە توانیویەتی تۆماری بکات و گەیشتۆتە تڕلیۆنێك جار , واتە "ملیارێك و ملیۆن ملیۆن" جار.

• کۆی کردنەوەی یوتیوب لە ساڵی 2011 یەکسان بوو بە کردنەوەی ئەو پێگەیە لە لایەن هەر تاکێکی سەر زەوی ڕۆژانە سێجار .

• مانگانە شەش ملیار کاتژمێر سەیری ڤیدیۆیەکان دەکرێت , واتە هەرکەسێك لەسەر ڕووی زەوی ڕۆژانە کاتژمێرێکی بەردەکەوێت.

• بە گشتی یوتیوب مانگانە 1.5 بلیۆن جار دەکرێتەوە , لەکاتێکدا پێش کڕینەوەی لە لایەن Google تەنها 20 ملیۆن جار بوو

• گەر بتەوێت هەموو ڤیدیۆیەکانی یوتیوب سەیربکەی , ئەوا پێویستیت بە زياتر له 700,000 ساڵ هەیە.

• هەموو دەقیقەیەك پێگەی یوتیوب 100 کاتژمێر گرتەی ڤیدیۆیی دادەنرێت , واتە بۆ هەر چرکەیەك کاتژمێرێك و نیو زیاتر.

• یوتیوب پشتگیری لە 61 زمانی جیاواز دەکات , لە %80ـــی بەکارهێنەرانی هی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان , %40ـــی بەکارهێنەران بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆکان مۆبایل و تابلێت بەکاردەهێنن.

• یوتیوب ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی گرتە سێکسییەکان و ڕێکلامی توند و تیژی و گرتەی نایاسایی شەوانی مەلهاکان نادات.

• لە ساڵی 2013 گووگڵ Google سیستەمی ChromeCastـــی بۆ پێگەی یوتیوب زیاد کرد بۆ بینینی ڤیدیۆکانی یوتیوب لەسەر تەلەڤزیۆن , ئەوەش پێشوازییەکی فراوانی لێکرا.

• گۆرانی گانگنانم ستایل Gangnam Stayle گۆرانی بێژی کۆریای باشوور #PSY زۆرترین جار سەیرکراوە کە لە 2.8 بلیۆن جار زیاترە و لە 12 ملیۆن جار لایك کراوە .


• کەناڵی (Rehanna VEVO) زۆرترین بینەری هەیە , تایبەتە بە گۆرانیبێژی ئەمریکی #ڕیهانا زیاتر لە 24 ملیۆن بەدواچوو(Subscribe)ـــی هەیە , تا ئەم کاتەش زیاتر لە 11 ملیار بینەری هەیە.


• ڕێژەی %20ـــی ڤیدیۆکانی یوتیوب بە کوالێتی HDیە , ئەوەش لە هیچ پێگەیەکی ئینتەرنێت بەدیناکرێت.

• لە ساڵی 2013 بڕی پارەی قازانج لە ڕێکلام 1,96 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

• شوێنی کارمەندانی یوتیوب لە مەلەوانگەیەکی گەورە پێکهاتووە لەسەر شێوەی (Lap Pool) بە شێوازێکی ئەندازیاری ناوازەی جیاواز لە هەموونووسینگەکانی دیکەی گووگڵ Google , تێیدا مەلەوانگەی تایبەت و یاریگای گۆلفیشی لێیە بۆ بەسەربردنی کات.

• گووگڵ Google ساڵانە لە چاڵاکییەکانی درۆی نیسان بەشداری دەکات و لە ساڵی 2013 ڤیدیۆیەکی تایبەتی بڵاوکردەوە , تێیدا داوای لێبوردنی لە بەکارهێنەرانی کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە یوتیوب بە یەکجاری دابخەن , ئەوەش گەورەترین شۆکی لە جیهان و لە لایەن بەکارهێنەرانی ئەو پێگەیە درووست کرد , تا لە دوایدا ڕایگەیاند کە ئەمە تەنها بۆ خۆشی بووە و "درۆی نیسان بووە".

• یوتیوب لە پێگەی خۆی 42 ملیۆن بەدواچوو(Subscribe)ـــی هەیە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك زیاتر لە 80 ملیۆن لایکی (Like)ـــی هەیە.

#تکایە_لە_کــاتی_بردنی_ئاماژە_بە_سەرچاوەکان_بکە.
 ماڵپەری هەڵۆ Halo4it
ئامادەکردنی بابەت :- دارا قادر
نووسینی بابەت :- ئەنەس قەهار
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە