پوختەی تەواوی کۆنگرەی ئەپڵ و زانیاری تەواو لەسەر بەرهەمە نوێیەکان


سەرەتای کۆنگرە بە دەس پێکردنی چەن وتەیەک دەسی پێ کرد لەلایەن تیم کووک بەڕێوبەری کۆمپانیا وە دواتر هەر تیم کووک دەسی کرد بە نمایشکردنی نەوە نوێیەکانی ئەپڵ و سەرەتا نەوەی نوێی ئەپڵ واچی نمایشکرد کە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا پڕ فرۆشترین کاتژمێرە زیرەکەکان لە جیهان ئەپڵ واچە.

وە ئەم نەوەیەی ئەپڵ واچ بە ناوی Apple Watch Series 3 لە ناو ئاویش بەکاردێت وە پرۆسێسەرەکەی لە 70% خێراتر کراوە وە سیری ئەتوانێ قسە بکات و وای فای و بلوتوز بە ڕێژەی 50% خێراتر کراوە وە بەهەمان قەبارەی ئەپڵ واچی پێشووە وە بە چەنەها ڕەنگ و دیزاینی نوێ دروستکراوە وە توانای پاتریەکەی بەرگەی ڕۆژێک بەکارهێنان ئەگرێت و بە وەشانی watchOS 4 بەردەست ئەبێت وە لە 22ی ئەم مانگە بەردەت ئەبێ بۆ فرۆشتن

وە دواتر ئەپڵ تی ڤی نمایشکرا، کە وەک پێشبینیەکان بە ناوی Apple TV 4K ناونرا، وە ڕونی 4K وو HDR تێکەڵ کراوە لەم نەوە نوێیەی ئەپڵ تی ڤی، پرۆسیسەرەکەی 2 جار خێراتر کراوە، وە گرافیکی 4 جار خێراتر کراوە، بە وەشانی tvOS 11 بەردەست ئەبێت، وە یاریەکی نوێ بە نای Sky بەردەست کراوە بۆ ئەپڵ تی ڤی نوێ وە ئەم یاریە لەسەر ئایفۆن و ئایپادیش بەردەست ئەبیت.

وە دواتر نەوەی نەوەی نوێ ئایفۆن نمایشکرا کە بریتی بوو لە ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 پلەس، وە بە 3 ڕەنگ بەردەستە، وە ڕونمای ئایفۆن 8 بریتیە لە 4.7 ئینج وە ئایفۆن 8 پلەس 5.5 ئینج، وە پرۆسێسەرەکەی بریتیە لە A11 کە 25% خێراترە لە A10 کە لە ئایفۆن 7 هەبوو، کامێرای پێشەوەی 12 مێگا پێکسلە و کامێرای دواوە 12 مێگا پێکسل، وە کۆمەڵێ ئیفێکتی نوێ بۆ زیدکراوە، وە بەرزترین کوالیتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە لە ناو موبایلە زیرەکەکان، وە بە ڕوونی 4K و 1080p ی بۆ بەردەست کراوە، وە تایبەتمەندی ARKitی بۆ زیاد کراوە، وە تایبەتمەندی Directive Game ی بۆ زیاد کراوە کە یاریزانەکە وەکو ئەوە وایە لە ناو یاریەکە بێت، وە تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی بێوایەری بۆ زیاد کراوە کە ئەتوانرێ لە ناو سەیارەش بارگاوی بکرێتەوە بێوایە، وە بە وەشانی iOS 11 بەردەست ئەبێت، وە بە قەبارەی 64 گێگا بایت و 256 گێگا بایت بەردەست ئەبێت، وە نرخی ئایفۆن 8 لە 699 دۆلار و ئایفۆن 8 پلەس لە 799 دۆلار دەست پێ ئەکات، کە 19ی مانگ بەردەست ئەبێت بۆ فرۆشتن.

وە لە کۆتای ئایفۆن X پیتی "X" بە مانای ژمارە 10 دێت واتا ئایفۆن 10 نمایشکرا وەکو نوێترین نەوەی ئایفۆن، قەبارەی ڕونماکەی 5.8 ئینجە، وە ڕونمای OLED لەسەرە، وە دوگمەی هۆم نەماوە، وە سیری بە دەس ڕاگرتن لەسەر دوگمەی پاوەر ئەبێت و وە کردنەوەی قفڵی شاشە بە تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخسار ئەبێت Face ID وە هەروەها بۆ Apple Pay بەکرادێت، وە تایبەتمەندی Animoji بۆ زیاد کراوە کە ئەتوانی ڕوخساری خۆت بکەیتە ئیمۆجی و بینێری وە هەروەها ئیمۆجی جوڵاویش دروست بکەی، وە لە کاتی بەکارهێنان بەشی دۆک دیار نامێنێت، کامێراکەی 12 مێگا پێکسلە، وە لە کاتی جوڵاندنی موبایلەکە کامێراکە ناجوڵێت و وە فلاشەکەی دەبڵ کراوە، وە هەروەها تایبەتمەندی یاریکردنی Directive بۆزیاد کراوە لەگەڵ تایبەتمەندی ARKit، وە کۆمەڵێ فلتەری نوێ بۆ کامێراکەی زیاد کراوە، وە پرۆسێسەرەکی بریتیە لە A11، وە پاتریەکەی 2 کاتژمێر زیاتر لە ئایفۆن 7 بەرگە ئەگرێت و تایبەت مەندی بارگاویکردنەوەی بێوایەری هەیە، وە بە قەبارەی 64 گێگا بایت و 256 گێگا بیات ی هەیە و نرخەکەی لە 999 دۆلار دەس پێ ئەکات و لە 11ی 11 بەردەست ئەبێ بۆ فرۆشتن.

ئەمانە بە شێوەیەکی  گشتی بریتیبوون لە تایبەتمەندیە نوێیەکانی بەرهەمەکانی ئەپڵ کە دواتر بە وردی باسی هەریەکێکیان ئەکەین.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە