بەراوردی خێرای لە نێوان پێنج پێشکەوتوترین موبایلەکانی ئەمڕۆ کە زۆرترین خواستیان لەسەرە


موبایلە زیرەکەکان بە تەواوی جیهانی تەکنەلۆژیایان بۆ خۆیان داگیر کردوە و ساڵانە چەنەها مۆدێلی نوێ بڵاو ئەکرێتەوە لە موبایلە زیرەکەکان، وە ئەمەش ئەرک لەسەر بەکارهێنەر قورس ئەکا تا بەراورد لە نێوان هەمویان بکات و موبایلە باشەکەیان بدۆزێتەوە.
ئەگەر چی بەراورد بۆ زۆربەی موبایلەکان کراوە بەڵام لە نوێترین بەراوردا کە بۆ خێرای موبایلەکان کراوە کە موبایلەکان نوێترین بەرهەمی کۆمپانیاکانن تێیدا دەر ئەکەوێت کە ئایفۆن 7 پلەس بە شێوەیەکی گشتی خێراترین موبایلە.
موبایلەکانیش بریتین لە گالاکسی نۆت 8 لەگەڵ گالاکسی 8 پلەس کە بەرهەمی کۆمپانیای سامسۆنگن، وە ئایفۆن 7 پلەس کە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵە، وە موبایلی نوێی ئیسێنتیال Essential کە هەر بە ناوی کۆمپانیاکەوە ناو نراوە لەگەڵ موبایلی وەن پلەس فایڤ OnePlus 5 کە بەرهەمی کۆمپانیای وەن پلەسە.

فەرموون بینەری بەراوردکردنی خێرای موبایلەکان بن


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە