بۆیەکەمجار تاقیکردنەوەی بەهێزی بۆ ئایفۆن ٨ ئەنجامدرا


لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن چەناڵی بەناوبانگی یوتیوب " JerryRigEverything" تاقیکردنەوەی بەهێزی بۆ ئایفۆن ٨ ئەنجامدراوە و لەسەرجەم 
لایەنەکانەوە بە مۆبایلێکی بەهیز لەقەڵەمدراوە .


وەک لە ڤیدیۆی یەکەمدا دەردەکەوێت دەردەخرێت چۆن مۆبایلەکە بەرنگاری شوخت و شکاوی دەکات و وەک هەمو کۆمپانیاکانی دیکە شوشەکەی بەئاسانی شوختی تێ نابێت و ناڕوشێت .

دواتریش تاقیکردنەوەی چەمانەوە بۆ مۆبایلەکە دەکرێت و وەک دەردەکەوێت بەهیچ شێوەیەک باچەمێتەوە و تەنانەت یەک تۆزیش شوشەکەی بەرز نابێتەوە ئەمەش دەری دەخات لە ئایفۆنەکانی پێشتر بەهێخ ترە و ترسی تێچونی ئاوی نابێت .

لە ڤیدیۆی دووهەمدا چۆنێتی کردنەوەی ئایفۆن ٨ نیشاندەدات و دەری دەخات چۆن دەتوانین بە ئاسانی مۆبایلەکان بکەینەوە و شوشە و باتری بگۆڕین، تەنها دەبێت لەوە ئاگاداربین برغووەکان هەمویان جیاوازن و
نابێت تێکەڵیان بکەین و لە شوێنی یەکتری دایان بنێین .


x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە