دواین زانیاری دزەپێکراو دەربارەی ئایفۆن 8


وەک ئاشکرایە ئەپڵ تەنها 4 ڕۆژی تر کۆنگرەی خۆی ئەکات تێیدا هەریەکە لە ئایفۆن 7S و ئایفۆن 7S پلەس و ئایفۆن 8 بڵاو ئەکاتەوە، بەڵام بە پێی دواین هەواڵ کە لە زۆربەی ماڵپەڕە جیهانیەکان بڵاوبۆتەوە ئەپڵ بە نیازە دوای نمایشکردنی لە کۆنگرە لەگەڵ ئایفۆن 7S و ئایفۆن 7S پلەس جارێ بیهێڵێتەوە و نەیکاتە بازاڕەوە.

ئەم هەواڵە کە لە ماڵپەڕی TechCrunch بڵاوبۆتەوە تێیدا هاتوە کە هەواڵەکەیان لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی ئەپڵ وەرگرتوە کە ئایفۆن 8 دوای هەریەکە لە ئایفۆن 7S و ئایفۆن 7S پلەس ئەکرێتە بازاڕەوە بەڵام نەیان وتوە کە چەنێک دوای ئەو 2 موبایلە بڵاو ئەکرێتەوە.

ئەپڵ لە 12ی ئەم مانگە کۆنگرە ئەکات و هەر 3 موبایلەکە نمایش ئەکات وە لە 15ی مانگ واتا 3 ڕۆژ دوای کۆنگرە موبایلەکان ئەنێرێت بۆ بنکەی فرۆشتن و لە 20ی مانگ واتا 8 ڕۆژ دوای کۆنگرە دەس ئەکات بە فرۆشتنیان، بەڵام پێ ئەچێت ئایفۆن 8 بهێڵێتەوە و زوو نەیکاتە بازاڕەوە.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە