زانیاریەکان پێچەوانە بوونەوە دەربارەی نەوەی نوێێ ئایفۆن و ئایفۆن 7 ئێس نمایش ناکری


بە پێی نوێترین هەواڵ کە لە ماڵپەڕی 9TO5Mac بڵاوکراوەتەوە ئەپڵ لە کۆنگرەی ئەم مانگە کە تەنها 2 ڕۆژی ماوە هەریەکە لەم ئایفۆنانە نمایش ئەکات ئەوانیش (iPhone 8, iPhone 8 Plus, iPhone X) پیتی "X" مانای ئەوەیە کە هێشتا ئاشکرا نەبووە ئەپڵ چیناوێک لە ئایفۆنەکەی ئەنێت.
وە ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت ئەوا ئەبێتە یەکەم جار لە مێژوی کۆمپانیاکەوە کە ئەپڵ ئایفۆنی "S" بڵاونەکاتەوە بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن.
بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە تایبەتمەندیەکانی ئەم موبایلانە کەمن بەڵکو زۆربەی پێشبینیەکان ڕاستن کە باس لەوە ئەکەن ڕوونمای OLED و شێوازی بارگاویکردنەوەی بێ وایەر و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخسار کە ئەمانە بەشێک ئەبن لە تایبەتمەندیەکانی ئایفۆنە نوێیەکان.

سەرچاوە: {9TO5Mac}

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە