ئەپڵ بەنیازە کامێرای موبایلەکانی داهاتوی لە سەروی 12 مێگا پێکسڵ بێت


بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵیەکەن کە ئەمرۆ بلاوکراوەتەوە ئەپڵ نیازی ئەوەی هەیە کە ئیتر کامێرای موبایلەکانی لە سەرو 12 مێگا پێکسڵەوە بێت ئەمەش دوای ئەوەی کارگەیەکی نوێی لە وڵاتی تایوان کردەوە.
وە بە پێی هەواڵەکە بێت ئەو کارگەیە لە توانی هەیە 600 ملیۆن لێنزی کامێرا دروست بکا لە مانگێکدا.
کارگەکە کە ناوی (لارجان)ە (Largan) لە مانگی ١٠ی ئەمساڵەوە دەس بە دروستکردنی لێنزی کامێراکان ئەکات و لەوەیە ئەم لێنزانە بکرێنە سەر ئەو موبایلانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ دروست ئەکرێن یان ساڵانی دواتر.
ئێستا ئەوە ئاشکرا بووە کە ئایفۆن ٨ دەبڵ کامێرای هەیە وە ئەپڵیش ئەیەوێ هەموو ساڵێک کامێرای موبایلەکانی جوانتر بکات.
کۆتا موبایلەکانی ئەپڵ کە بریتین لە ئایفۆن ٧ و ئایفۆن ٧ پلەس کامێراکانیان 12 مێگا پێکسل بووە بۆیە ئەپڵ ئەیەوێ گۆڕانکاریان تیا بکات و بەرزی بکاتەوە.
وە پێ ئەچێت ئەپڵ ئەو ڕێژەیە بەرز بکاتەوە بۆ 16 مێگا پێکسڵ

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە