بەکارهێنەرانی سیستەمی iOS ئێستا ئەتوانن وێنەی 360 پلەی لە فەیسبووک بڵاوبکەنەوە

فەیسبووک ئێستا تایبەتمەندی وێنەی 360 پلەی بۆ سیستەمی iOS زیادکرد. واتا ئێستا بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئاپۆد ئەتوانن وێنەی 360 پلەی بگرن و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی بکەنەوە. وە هەروەها ئەتوانن ئەم جۆرە وێنەیە لەسەر کەڤەری پرۆفایلەکانیان دابنێن، وە ئەتوانن هاوبەشی پیبکەن لەگەڵ کەسانی دیکە.
وە ئەتوانن بە 2 ڕێگە ئەم جۆرە وێنانە بڵاو بکەنەوە:
١- ئەگەر لە موبایلەکە وێنەکە بگریت و پاشان بڵاوی بکەیتەوە، کاتێ لە ئەپی کامێرا وێنەیەک ئەگری ئەتوانی بیکەیتە سەر دۆخی pano بەمەش ئەتوانی وێنەیەکی 360 پلەی بگریت و لە فەیسبووک بڵاوی بکەیتەوە.
ڕونکردنەوەی زیاتر لەم ڤیدیۆیە ببینن

٢- لە ئەپی فەیسبووکەوە وێنەکە بە شێوەی 360 پلەی بگریت و بڵاو بکەیتەوە بەڵام ئەبێت وەشانی فەیسبووکەکەت کۆتا وەشان بێت. ڕوونکردنەوەی زیاتر لەم ڤیدیۆیە ببینن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە