چۆنێتی وەستاندنی لە خۆوە کرانەوەی ڤیدیۆ لە ئەپستۆر لە iOS 11 - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

چۆنێتی وەستاندنی لە خۆوە کرانەوەی ڤیدیۆ لە ئەپستۆر لە iOS 11


ئەپڵ لە مانگی 4ی ئەمساڵ وەشانی iOS 11ی بە شێوەی تاقیکاری بڵاوکردەوە بۆ گەشەپێدەران و خەڵکی و تا ئێستا 6 وەشانی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران و 5 وەشانی تاقی کاری بۆ خەڵک بڵاوکردۆتەوە.
لەم وەشانە زۆر شتی نوێ زیادکراوە و گۆڕانکاری بەسەر زۆرشتا هاتوە. وە یەکێک لەو گۆڕانکاریانە بەسەر ئەپستۆر هاتوە و  گۆڕانکاری زۆری تیاکراوە.
وە تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کراوە کە کاتێک ئەتەوێ ئەپێک دابەزێنی ئەگەر لە ناو ئەپەکە ڤیدیۆ هەبێت ئەوا خودکارانە ڤیدۆکە ئەکرێتەوە بۆ وەستاندنی ئەم تایبەتمەندیە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

١- بچۆ Setting دواتر iTunes & App Stor
٢- لەوێ بچۆ بەشی Autoplay video


٣- کلیکی لێ بکەو 3 هەڵبژاردنت هەیە:
هەڵبژاردنی یەکەم (on) هەمووکات ئەم تایبەتمەندیە ئیش بکات
هەڵبژاردنی دووەم (wi-fi only) تەنها کاتێ موبایلەکەت پەیوەست بێ بە هێڵی وای فای ئەم تایبەتمەندیە ئیش بکات
هەڵبژاردنی سێیەم (off) هیچ کاتێ ئەم تایبەتمەندیە ئیش نەکا
بە هیوای سوود

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
خوێندکاری کۆلێژی کوشتوکاڵم لە زانکۆی سلێمانی، ماوەی چەن ساڵێکە خولیای تەکنەلۆژیا بوومە و زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئەپڵ ئەنووسم. هیوادارم خزمەتێکی بچوک بە تەکنەلۆژیای کوردی بکەم