بە دەست هێنانی تایبەتمەندیەکانی iOS 11 بۆ iOS 10


چەن مانگێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی iOS 11 بڵاوکردەوە بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران و خەڵکی بە کۆمەڵێ تایبەتمەندی نوێ و ناوازەوە.

وە ئەگەر ئەو بەکارهێنەرانەی هێشتا iOS 10 بەکارئەهێنن و  موبایلەکانیان جەیلبرێک کرابێ ئەوا ئەتوانن زۆربەی تایبەتمەندیەکانی ئەو وەشانە نوێیە بەدەست بێنێت بە هۆی کۆمەڵێک تویکەوە کە ئێستا باسیان ئەکەین.

١- LockscreenXI
بەهۆی ئەم تویکەوە تەواوی سکرین وەکو iOS 11 لێدێت وەکو لە وێنەکە دیارە.
تێبینی ئەم تویکە بە خۆڕای نیە لە سۆرسی، فەرمی بۆیە ئەتوانن لە سۆرسی دیکە دایگرن یاخود بە هۆی تویکی Cydown بە خۆڕای دایگرن.

lockscreenxi tweak

٢- ControlCenterXI
بەهۆی ئەم تویکەشەوە کۆنترۆل سەنتەر وەکو iOS 11 لێ دێت وەک لە وێنەکە دیارە.
تێبینی ئەم تویکە بە خۆڕای نیە لە سۆرسی، فەرمی بۆیە ئەتوانن لە سۆرسی دیکە دایگرن یاخود بە هۆی تویکی Cydown بە خۆڕای دایگرن.

controlcenterxi tweak

٣- DockXI
بە هۆی ئەم تویکەوە بەشی دۆک ئەگۆڕێ بۆ هاوشێوەی دۆک لە iOS 11

dockxi tweak

٤- Eclipse
لە iOS 11 تایبەتمەندیەک زیاد کراوە کە پێی ئەوترێ Smart Invert کە هاوشێوەی دارک مۆدە بە هۆی ئەم تویکەوە ئەتوانی ئەم تایبەتمەندیە بەدەست بێنی.
تێبینی ئەم تویکە بە خۆڕای نیە لە سۆرسی، فەرمی بۆیە ئەتوانن لە سۆرسی دیکە دایگرن یاخود بە هۆی تویکی Cydown بە خۆڕای دایگرن.


٥- OneHanded
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی iOS 11 بریتیە لە بەکارهێنانی کیبۆرد بەیەک دەست کە بچوکی ئاکاتەوە بەشێوەیەک بە یەک دەس بتوانی بنوسی بەهۆی ئەم تویکەوە ئەتوانی ئەم تایبەتمەندیە بەدەست بێنی.

onehanded tweak

٦- MultiIconMover
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی iOS 11 بریتیە لە جوڵاندنی چەن ئەپێک بەیەکەوە بە هۆی ئەم تویکەوە ئەتوانی ئەم تایبەتمەدنیەش بەدەست بێنی.
تێبینی ئەم تویکە بە خۆڕای نیە لە سۆرسی، فەرمی بۆیە ئەتوانن لە سۆرسی دیکە دایگرن یاخود بە هۆی تویکی Cydown بە خۆڕای دایگرن.


٧- CCRecord
لە iOS 11 ئەتوانی کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیاد بکەی بۆ کۆنترۆل سەنتەر، یەکێک لەو تایبەتمەندیانە بریتیە لە Screen Recorder یاخود تۆمار کردنی ڤیدیۆیی ڕوونما (شاشە) وە بە هۆی ئەم تویکەوە ئەتوانی ئەو تایبەتمەندیە بەدەستبێنی.


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS


x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە