چۆنێتی دابەزاندنی iOS 11 بێتا 7


ئەپڵ ئەمشەو حەوتەم وەشانی تاقیکاری لە iOS 11 بۆ گەشەپیدەران بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە بڵاوکردنەوەی وەشانی تاقیکاری شەشەم. ئەمەش مانای ئەوەیە کە زۆر نزیک بوینەتەوە لە بڵاوکردنەوەی بە شێوەی فەرمی، ئەپڵ ئەیەوێت لە کاتی بڵاوکردنەوەی بێکێشە و ئامادەکراو بێت بۆیە ئاوا زوو وەشانە تاقیکاریەکان بڵاو ئەکاتەوە. وە وا بڕیارە لە مانگی 9 ئەپڵ بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نەوە نوییەکانی ئاپڵ ئەم وەشانەش بڵاو بکاتەوە

چۆنێتی داگرتنی iOS 11 بێتا 7

بۆ ئەوکەسانەی کە پێشتر وەشانی iOS 11 یان داگرتوە بەم هەنگاوانە بەرزی بکەنەوە بۆ بێتا 7

١- بچۆ Settings دواتر General دواتر Software Updates
٢- وە لێرە ئەبینی داوای بەرزکردنەوەی وەشان ئەکات بۆ بێتا 7
٣- تەنها کلیک لە داونلۆد بکەن چاوەڕێ بکەن تا تەواو ئەبێت

بۆ ئەو کەسانەی یەکەم جارە وەشان بەرزئەکەنەوە بۆ iOS 11 ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن

١- کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن
کلیک بکە

٢- کلیک لە (iOS 11 (Beta7 بکەن
٣- لێرە ئەچێتە پەڕەیەکی ڕیکلام بۆیە کلیک لە Skip Ad بکەن
٤- پاشان داوا ئەکات پرۆفایلەکە داگری بۆیە ئەگەر ئەتەوێ وەشان بەرز بکەیتەوە بۆ iOS 11 کلیک لە install بکەن پاش دابەزاندن کلیک لە Reboot بکەن پاشان موبایلەکە ئەکوژێتەوە و هەڵ ئەبێتەوە
٥- پاش هەڵبوونەوەی موبایلەکە بچۆ Settings دواتر General دواتر Software Updates دەبینی داوا ئەکات وەشان بەرز بکەیتەوە بۆ iOS 11 بێتا 7 وە بۆ بەرزکردنەوەی تەنها کلیک لە داونلۆد بکەن چاوەڕێبکەن تا وەشانەکە بەتەواوی دا ئەبەزێت و پاشان کلیک لە install بکەن وەشانەکە بەرز ئەبێتەوە

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە