بەڕێوبەری پۆلسی نیویۆڕک وتی کە تەواوی موبایلەکانیان ئەگۆڕن بۆ ئایفۆن


لە هەواڵێکدا کە لە ماڵپەڕی New York Postی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئەو شارە بەتەمایە تەواوی ئەو موبایلانەی کە بەکار ئەهێنرێت لەلایەن ئەوانەوە بگۆڕیت بۆ ئایفۆن، ئەم موبایلانەی ئێستاش هەمویان سیستەمی ویندۆزیان لەسەرە و بەرهەمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە.
وە هەر لە ڕاپۆرتەکە هاتووە کە بەڕێوبەرایەتیەکە بەتەمایە موبایلەکە بگۆڕێت بۆ کۆتا مۆدێلی ئایفۆن یاخود چەن مۆدێلێک نزمتر وەکو ئایفۆن 6.
لە مانگی 10ی ساڵی 2014 پارێزگاری نیویۆرک Bill de Blasio وتی کە 35 هەزار موبایلی مایکرۆسۆفتیان کڕیوە بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نیویۆرک کە بڕی پارەی تێچووی موبایلەکان 160 ملیۆن دۆلار بوو.
وە جۆری موبایلەکان بریتی بوون لە  Lumia 830 لەگەڵ Lumia 640 XL کە لە ساڵی 2014 و 2015 دەرچبوون وە سیستەمی ویندۆز 8.1 یان لەسەر بوو.
وە بڕیارە لە ساڵی داهاتوو بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە