کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا بارەگایەک بۆ هەڵگرتنی داتاکانی لە باکوری ئەمریکا بنیات بنێت


لە هەواڵێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵ بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیاکە بڕیاریداوە بە دورستکردنی بارەگایەک بۆ هەڵگرتنی داتاکانی iMessage, Siri, App Store لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی دیکەی ئەپڵ لە ناوچەی Waukee لە ولایەتی Iowa، بۆ زیاتر خزمەت بە ناوچەکانی باکوری ئەمریکا.
بە پێی بڵاوکراوەکە بێت ڕوبەری ئەم بنکەیە 400 هەزار پێ چوارگۆشەیە و بڕی 1.3 ملیار دۆلاریان بۆ دروستکردنەکەی داناوە.

بەڕێوبەری کۆمپانیای ئەپڵیش Tim Cook لەو بارەوە وتویەتی:
ئەم بنکەیە نوێیە لە باکوری ئەمریکا یارمەتی ملیۆنان خەڵک ئەدات کە Siri و iMessage و Apple Music و خزمەتگوزاریەکانی دیکەی ئەپڵ بەکاردێنن.
وە هەروەها وتی:
ئەپڵ تا ئێستا 2 ملیۆن هەلی کاری دەستەبەر کردوە لە هەر 50 ولایەتەکەی ئەمریکا، وە کردنەوەیە ئەم بنکەیەش 10 هەزار هەلی کاری دیکە دەستەبەر ئەکات لە هەموو ولایەتی Iowa.
هەروەها Kim Reynolds بەڕێوبەی ولایەتی Iowa وتی:
ئەوە شانازیەکە بۆ ولایەتەکەمان لە لایەن ئەپڵەوە کە بنەکی داتاکانی لێرە بنیات بنێت.

 وە Bill Peard بەڕێوبەری ناوچەی Waukee وتی:
شارەکەمان ئامادەیە بۆ پێشوازی کردن لە ئەپڵ. ئە هەنگاوەی ئەپڵ وا ئەکەت ناوچەکەمان ئابوریەکی باشتری هەبێت و چەنەها هەلی کار لەم ناوچەیە بەردەست دەکات.وە ئیش کردن لەم بنکەیە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەس پی ئەکات و ئەپڵ پلانی هەیە کە لە ساڵی 2020 کۆتای پێ بێنێت.

ئەپڵ یەکێکە لە هەرە کۆمپانەیا گەورەکان بۆ دابین کردنی هەلی کار لە وڵاتی ئەمریکا کە تا ئێستا 2 ملیۆن هەلی کاری بەردەت کردوە. ساڵی پار 50 ملیۆن دۆلاری داوە بەو کەسانەی کە ئیش لە کۆمپانیاکە ئەکەن لەگەڵ 9 هەزار دۆلار وەک بەخشی.
ئەمە جگە لەوەی لە ساڵی 2008 تاوەکو ئێستا گەشەپێدەرا توانیویانە 16 ملیار دۆلار قازانج بکەن لە ڕێی ئەپ ستۆرەوە.

وە وێنەکانیش وێنەی دیزاینی پرۆژەکەن

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە