کۆمپانیای ئەپڵ ئەکاونتی فەرمی لە ئینستاگرام دروست کرد


چەن کاتژمێرێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی ئینستاگرام دروستکرد وە ئەتوانن بەم یوسەرنەیمە بیدۆزنەوە apple@.

کۆمپانیاکە ئەم ئەکاونتە بەکار ئەهێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانەی کە بە ئایفۆن یاخود ئایپاد گیراون وە هەروەها لەژێر هەر وێنەیەکدا ئەم هەشتاگەی داناوە ShotoniPhone# ئەمەش واتە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد ئەتوانن ئەو وێنانەی گرتویانە بەم هەشتاگە بڵاو بکەنەوە و ئەگەر بەدڵی ئەدمینەکانی ئەکاونتەکەبێت ئەوا وێنەکان لە ئەکاونتی فەرمی ئەپڵ لە ئینستاگرام بڵاودەکەنەوە

بۆیە ئەگەر تۆ بەکارهێنەری ئینستاگرامیت و ئایفۆنیشت پێیە ئەگەر وێنەیەکی جوانت بڵاو کردوە ئەم هەشتاگەی لەژێر بنووسە ShotoniPhone# و ئەکاونتی ئەپڵیش تاگ بکە لەوەیە وێنەکەت لە ئەکاونتی فەرمی ئەپڵ بڵاوبێتەوە

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە