ئایا ئەتەوێ ئەو وێنانەی بە ئایفۆن ئەیگری ئەپڵ بیبینێت؟


ئێمە ڕۆژانە وێنە ئەگرین بە موبایلەکانمان وە زۆر کەس هەیە وێنەگرێکی زۆر سەرکەوتوە بە تەنها لا ڕێی ئایفۆنەکەیەوە وە لەوەیە ئەم بابەتە بەلای هەنێکتانەوە سەیر بێت وەلەوەیە بۆ هەنێکتان کۆن بێت و بیزانن بەڵام حەزمان کرد بیزان.

ئەپڵ دوای ئەوەی پەڕەی خۆی دروست کرد لە ئینستاگرام تەنها ئامانجی ئەوەبوو کە وێنە و ڤیدیۆی خەڵکی تیا بڵاو بکاتەوە.
لەوەیە تۆ بپرسی چۆن وێنە و ڤیدیۆکان بگەیەنمە ئەپڵ تا بڵاوی بکەنەوە؟
وەڵامەکەی ئاسانە تەنها ئەوەنەت لەسەرە ئەو وێنەیە یاخود ڤیدیۆیەی تۆ مەبەستە بڵاوی بکەیتەوە لە ئینستاگرام و لەژێر وێنەکە یاخود ڤیدیۆکە ئەم هەشتاگە بنوسی ShotoniPhone# پاشان ئەدمینەکانی ئەپڵ ئەگەر وێنە یان ڤیدیۆکەی تۆیان بە دڵ بێت لە ئینستاگرامی فەرمی ئەپڵ بڵاوی ئەکەنەوە و ناوی خۆشت ئەنوسن لەژێر وێنەکە یاخود ڤیدیۆکە.

بە هیوای ئەوەی وێنەگرەکان سودی لێببین 

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە